شانبه‌شانی لیۆ میسی ئه‌رجه‌نتینی، یاریزانی یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرۆز "ریكێلمی" به‌هۆی پێكانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كان یاریزانی به‌توانای ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز له‌هه‌مان ولات "خوان ڕۆما ڕیكێلمی" به‌هۆی پێكانه‌وه له‌یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه‌و ناتوانێت به‌شداری یاری هه‌ڵبژارده‌و یانه‌كه‌ی بكات، ئه‌وسه‌رچاوانه له‌زاری وته‌بێژێكی یانه ئه‌رجه‌نتینیه‌كه‌وه هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردهوهو پێكانهشیان بۆ قاچی ڕاستی گه‌ڕانده‌وه، كه‌به‌پێی پزیشكه‌كانی یانه‌كه یاریزانی ناوبراو بۆماوه‌ی مانگێك یاریگاكان جێدێڵێت و له‌یاریكردن دورده‌كه‌وێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه دوای پێكانی میسی ئه‌مه دووه‌مین یاریزانی ناوداری ئه‌رجه‌نتینه كه‌دوچاری پێكان ده‌بێت و له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌و هه‌ڵبژارده‌كه‌یان دورده‌که‌وێته‌وه.
