به‌خێربێن بۆ مالپه‌ری رێنوار سپۆرت

تیروپشكی‌ قۆناغی‌ هه‌شتی‌ جامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ڕاكێشرا و له‌گرنگترین ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانی‌ ڕووبه‌ڕوی‌ یانه‌ی‌ خیتافی‌ ئیسپانی‌ ده‌بێته‌وه‌ .
ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ له‌شاری‌ سیونی‌ سویسرا تیروپشكی‌ قۆناغی‌ هه‌شتی‌ جامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ڕاكێشرا كه‌له‌گرنگترین ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا یانه‌ی‌ بایرن میونخ كه‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كه‌مه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوه‌كه‌ ڕووبه‌ڕوی‌ یانه‌ی‌ خیتافی‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ كێبڕكێ‌ ده‌كات بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌و نازناوه‌ .
ئه‌نجامی‌ تیروپشكه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو :
بایرن میونخ (ئه‌ڵمانی‌)                &     خیتافی‌ (ئیسپانی‌)
گلاسكۆ ڕیننجه‌رز (ئسكۆتله‌ندی‌)   &     سپۆرتینگ لشبۆنه‌ (پورتوگالی‌)
فیوره‌نتینا (ئیتاڵی‌ )                  &     ئایندهۆڤن (هۆڵه‌ندی‌)
بایرلیڤه‌ركوزن (ئه‌ڵمانی‌ )            &      زینیت سان بترس بۆرگ (ڕوسی‌)
شایه‌نی‌ باسه‌ یاری‌ چونی‌ ئه‌و قۆناغه‌ له‌ڕۆژی‌ 3 ی‌ مانگی‌ داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت و یارییه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ڕۆژی‌ 10 ی‌ هه‌مان مانگدا ئه‌نجام ده‌درێت .


هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی‌ گلاسكۆ رینجه‌رز و سپۆرتینگ لشبۆنه‌ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی‌ هه‌شتی‌ یاریه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ جامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا .
له‌میانه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16 ی‌ جامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپادا بۆ تۆپی‌ پێ شه‌وی‌ رابردوو به‌ئه‌نجام دانی‌ دوو یاری‌ كۆتایی‌ به‌ یاریه‌كانی‌ ئه‌و قۆناغه‌ هات و هه‌ردوو یانه‌ی‌ ڤێرده‌ر بریمه‌نی‌ ئه‌ڵمانی‌ و بۆڵتۆنی‌ ئینگلیزی‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌یان به‌جێهێشت .
له‌یاری‌ یه‌كه‌مدا یانه‌ی‌ ڤێرده‌ر بریمه‌نی‌ ئه‌ڵمانی‌  میوانداری‌ یانه‌ی‌ گلاسكۆ رینجه‌رزی‌ ئسكۆتله‌ندی‌ كردوو به‌تاكه‌ گۆڵێكی‌ دیگۆ ریڤاسی‌ یاریزانی‌ هێرش به‌ری‌ یانه‌ی‌ ڤێرده‌ر بریمه‌ن له‌ده‌قه‌ی‌ 58 دا یاریه‌كه‌ كۆتایی‌ هات ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نجامی‌ یاریه‌كه‌ به‌گۆڵێكی‌ بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خاوه‌ن یاریگا كۆتایی‌ هات به‌ڵام ئه‌و گۆڵه‌ به‌س نه‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتن چونكه‌ یانه‌ی‌ گلاسكۆ رینجه‌رز له‌ ناو یاریگای‌ خۆیداو له‌ یاری‌ چووندا به‌دوو گۆڵی‌ بێوه‌لام له‌ یانه‌ی‌ بریمه‌نی‌ بردبۆوه‌ ، هه‌ربۆیه‌ به‌ئه‌نجامی‌ یاری‌ چوون و گه‌رانه‌وه‌ یانه‌ی‌ گلاسكۆ رینجه‌رز سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی‌ داهاتوو .
له‌ یاری‌ دووه‌میشدا یانه‌ی‌ سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی‌ پرتوگاڵی‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ یاریگاو هانده‌رانی‌ خۆی توانی‌ به‌گۆلێكی‌ بێبه‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی‌ بۆڵتۆنی‌ ئینگلیزی‌ بباته‌وه‌ ... چونكه‌  له‌ یاری‌ چوونیشدا هه‌ردوولا به‌گۆڵێك یه‌كسان بوون هه‌ربۆیه‌ به‌ئه‌نجامی‌ هه‌ردوو یاریه‌كه‌ یانه‌ی‌ سپۆرتینگ لشبۆنه‌ بووه‌ هه‌شته‌مین یانه‌ كه‌ له‌ یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ هه‌شتی‌ جامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپادا به‌شداری‌ ده‌كات .







ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ


ژماره‌ی کرته‌کان له‌م بلاگه‌