هه‌ردوو یانه به‌ناوبانگ و دیاره‌كه‌ی میسر ( ئه‌هلی و زه‌مالیك ) ئه‌مشه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
له یاریه‌كانی گه‌رانه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 20 ی خولی یانه نایابه‌كانی میسردا سه‌عات 9ی شه‌و له یاری دێربی دا هه‌ردوو یانه به‌هێزه‌كه‌ی میسر ئه‌هلی و زه‌مالیك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن .
یانه‌ی ئه‌هلی له یاری چووندا به‌گۆڵێكی بێوه‌ڵام له زه‌مالیكی بردۆته‌وه‌و له یاری ئه‌مشه‌ویشدا یانه‌ی زه‌مالیك هه‌رچه‌نده له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یاری ده‌كات به‌ڵام ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی دۆراندنه‌كه‌ی یاری پێشووی بكاته‌وه ئه‌مه‌ش هه‌روا ئاسان نیه چونكه هانده‌رانی یانه‌ی ئه‌هلی هه‌رده‌م هه‌ر له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌وه تاكۆتایی به‌به‌رده‌وامی هانی یانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن و ئه‌م كاره‌ی هانده‌رانیش هه‌میشه یاریزانانی یانه‌ی زه‌مالیكی نیگه‌ران و بێزار كردوه‌و به‌شێوه‌یه‌ك كاریان تێده‌كات كه نه‌توانن به‌باشی له یاریگای یانه‌ی ئه‌هلیدا یاری بكه‌ن.
جێی باسه یانه‌ی ئه‌هلی به‌كۆی 51 خاڵ له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندیدایه‌و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زه‌مالیك به‌كۆی 34 خاڵ به‌پله‌ی پێنجه‌می خولی میسری دێت .
