به‌خێربێن بۆ مالپه‌ری رێنوار سپۆرت

هۆگۆ سانشێزی‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ مه‌كسیك ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی‌ خۆیی‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاند .
له‌سه‌رداوای‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ مه‌كسیك ، ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ مه‌كسیك ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌و له‌ئه‌ركه‌كه‌ی‌ دووركه‌وته‌وه‌ ، دیسیۆ دی‌ ماریای‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ مه‌كسیك ڕایگه‌یاند : داوا كردن له‌ هۆگۆ سانشێزی‌ ڕاهێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی‌ بكێشێته‌وه‌ ، به‌بڕیاری‌ هه‌موولایه‌ك بوه‌و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ناوبراو له‌پاڵه‌وانێتی‌ جامی‌ كیشوه‌ره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ مه‌كسیك له‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوه‌كه‌ سه‌ركه‌وتونه‌بوو .
بۆیه‌ دوای‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ هۆگۆ سانشێز ، ئه‌ركی‌ ڕاهێنانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ مه‌كسیك به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ به‌ خیسوس ڕامیرسی‌ ڕاهێنه‌ری‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ مه‌كسیك سپێردراوه‌ كه‌ناوبراو توانیویه‌تی‌ له‌ساڵی‌ 2005 دا جامی‌ جیهانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ مه‌كسیك به‌ده‌ست بهێنێت.
جێی‌ بیرهێنانه‌وه‌یه‌ هۆگۆ سانشێز ته‌مه‌نی‌ 50 ساڵه‌و پێشتر یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ڕیال مه‌درید بووه‌و له‌ مانگی‌ نۆڤه‌مبه‌ری‌ 2006 ه‌وه‌ ئه‌ركی‌ ڕاهێنانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ مه‌كسیكی‌ گرتۆته‌ ده‌ست و به‌و هیوایه‌ش بوو كه‌به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌دا تادوای‌ ته‌وابوونی‌ جامی‌ جیهانی‌ 2010 ی‌ ئه‌فریقای‌ باشوور .


 له‌جیهانی‌ تۆپی‌ پێدا ئه‌مشه‌و چه‌ندین یاری‌ دۆستانه‌ ئه‌نجام درا, كه‌تیایدا چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی‌ جیهانی‌ له‌سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كان به‌ژداریان تیادا كرد بۆ خۆئاماده‌كردنی‌ پاڵه‌وانیه‌تی‌ یۆرۆی‌ ئه‌وروپای‌ 2008 و پاڵاوتنی‌ جامی‌ جیهانی‌ 2010 .
ئاكامی‌ یاریه‌كانیش به‌م جۆره‌ بوو :
په‌نه‌ما به‌رامبه‌ر غینیا (سفر -سفر )
ئه‌وغه‌ندا به‌رامبه‌ر لیبیا ( 1 - 1 )
جه‌زائیر به‌رامبه‌ر كۆنگۆ ( 1 - 1 )
بوتسوانا به‌رامبه‌ر زیمبابۆی‌ (( 0 - 1 )
بولگاریا به‌رامبه‌ر فنله‌ندا ( 2 - 1)
ئیستوانیا به‌رامبه‌ر كه‌نه‌دا ( 2 - 0 )
مه‌جه‌ڕ به‌رامبه‌ر سلۆڤینیا ( 0 - 1 )
ئۆكرانیا به‌رامبه‌ر سڕبیا ( 2 - 0 )
ئه‌فریقای‌ باشوور به‌رامبه‌ر پاراگوای‌ ( 3 - 0 )
لیتوانیا به‌رامبه‌ر ئازه‌ربیجان ( 1 - 0 )
سۆدان به‌رامبه‌ر لیبیریا ( 0 - 2 )
ئیسڕائیل به‌رامبه‌ر شیلی‌ ( 1 - 0 )
ڕوسیای‌ سپی‌ به‌رامبه‌ر توركیا ( 2 - 2 )
ساحیل العاج به‌رامبه‌ر تونس ( 0 - 2 )
میسر به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین ( 0 - 2 )
ئه‌رمینیا به‌رامبه‌ر كازاغستان ( 1 - 0 )
ماڵتا به‌رامبه‌ر لیشتینشتاین ( 7 - 1 )
ڕۆمانیا به‌رامبه‌ر ڕووسیا ( 3 - 0 )
جه‌به‌ل ئه‌سوه‌د به‌رامبه‌ر نه‌رویج ( 3 - 1 )
ئه‌ندۆرا به‌رامبه‌ر لاتیڤیا ( 0 - 3 )
دانیمار به‌رامبه‌ر چیك ( 1 - 1 )
بۆسنه‌ به‌رامبه‌ر مه‌قدۆنیا ( 2 - 2 )
لۆكسمبۆرگ به‌رامبه‌ر وێڵز ( 0 - 2 )
سلۆفاكیا به‌رامبه‌ر ئیسله‌ندا ( 1 - 2 )
نه‌مسا به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا ( 3 - 4 )
پۆڵه‌ندا به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا ( 0 - 3 )
پورتوگال به‌رامبه‌ر یۆنان ( 1 - 2 )
به‌لجیكا به‌رامبه‌ر مه‌غریب ( 1 - 4 )
به‌ڕازیل به‌رامبه‌ر سوید ( 1 - 0 )
ئێرله‌ندا به‌رامبه‌ر جۆرجیا ( 4 - 1 )
سویسرا به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا ( 0 - 4 )
ئوسكوتله‌ندا به‌رامبه‌ر كرواتیا ( 1 - 1 )
فه‌ڕه‌نسا به‌رامبه‌ر ئینگلترا ( 1 - 0 )
مه‌كسیك به‌رامبه‌ر غانا ( 2 - 1 )
ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئیتالیا ( 0 - 0 )
كۆڵۆمبیا به‌رامبه‌ر هیندۆراس ( 0 - 0 )


به‌چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی له‌نێوان تیپی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهاندا ئه‌مشه‌و یاریگاكانی جیهان ده‌هه‌ژێت.
بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و له‌یاریگاكانی جیهان چه‌ند یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان تیپی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان ‌ئه‌نجامبدرێت، له‌گرنگترین ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وانه‌ش یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی "فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌را" ، "ئیسپانیا و ئیتاڵیا" ، "میسر و ئه‌رجه‌نتین" ، "به‌رازیل و سوید"ن ، جگه‌ له‌مانه‌ش چه‌ندین یاری تر به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت:
په‌نه‌ما * غیانا ، ئۆگه‌ندا * لیبیا ، ئیسرائیل * چیلی ، ڕوسیای سپی * توركیا ، ئیستۆنیا * كه‌نه‌دا ، ماڵتا * لیشتنشتاین ، بولگاریا * فنله‌ندا ، كۆتدیڤوار * تونس ، جه‌زائیر * كۆنگۆ ، ئۆكرانیا *سڕبیا ، لیتوانیا * ئازه‌ربایجان ، مه‌جه‌ر * سلۆڤینیا ، ئه‌فریقای باشور * پاراگوای ، سۆدان * لیبریا ، ئه‌رمینیا * كازاخستان ، جه‌به‌ل ئه‌سوه‌د * نه‌رویج ، رۆمانیا * روسیا ، ئه‌ندۆرا * لاتیڤیا ، بۆسنه‌و هه‌رسك * مه‌قدۆنیا ، لۆكسه‌مبۆرگ * وێلز ، دانیمارك * چیك ، سلۆڤاكیا * ئایسله‌ندا ، پرتوگال * یۆنان ، پۆڵه‌ندا * ئه‌مریكا ، نه‌مسا * هۆڵه‌ندا ، سویسرا * ئه‌ڵمانیا ، ئێرله‌ندای باكور * جۆرجیا ، به‌لجیكا * مه‌غریب ، سكۆتله‌ندا * كرواتیا ، مه‌كسیك * گانا ، فه‌نزوێلا * بۆلیڤیا ، كۆڵۆمبیا * هیندۆراس.


هه‌ڵبژارده‌ی میسری پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ڕه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ له تانگۆی ‌ئه‌رجه‌نتین ده‌كه‌ن و به‌نیازن گورزێكی كوشنده‌یان لێبده‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی میسری پاڵه‌وانی جامی كیشوه‌ری ئه‌فریقاو ئه‌رجه‌نتینی یه‌كه‌می جیهان، له‌یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌، یاریه‌كه‌ له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌مڕۆوه‌ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆی ئه‌رجه‌نتین به‌ره‌و ئه‌و ولاته‌ به‌ڕێكه‌وتون، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی میسر به‌ته‌واوی خۆیان بۆ ئه‌م ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ سازو ئاماده‌كردووه‌، ئه‌وان له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ وره‌ به‌رزی و لێهاتویی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و نیازیان وایه‌ تانگۆ له‌سه‌ما بخه‌ن.
گۆڵچی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ "عیسام ئه‌لحه‌زه‌ری" له‌ساتی خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌و دیداره‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی "مه‌سا‌و"ی میسری وتی "من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تانگۆ ناترسین، ئێمه‌ كه‌خاوه‌نی دوو پاڵه‌وانێتی یه‌ك له‌دوای یه‌كین بۆ جامی ئه‌فریقا، ئاستمان به‌رزه‌و به‌نیازیشین بردنه‌وه‌ بكه‌ینه‌ دیاری هانده‌رانمان."
هێرشبه‌رو گۆڵكاری میسری "ئه‌بوتریكه‌" له‌باره‌ی ئه‌و یاریه‌وه‌ ده‌ڵێت " پێم وایه‌ یاریه‌كی به‌هێز ده‌بێت، ئه‌خوازم ببینه‌ سه‌رچاوه‌ی دڵخۆشكه‌ری هه‌وادارانمان، هه‌مومان بێ لایه‌نانه‌ به‌نیازی بردنه‌وه‌و شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌رجه‌نتینین."
حوسنی عه‌بد كه‌به‌باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتی جامی كیشوه‌ری ئه‌فریقا هه‌ڵبژێردرا ڕای خۆی له‌باره‌ی ئه‌و یاریه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو پێی وایه‌ گرنگی تایبه‌تی ده‌بێت چونكه‌ به‌وته‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵێك یاریزانی باش له‌ڕیزی ئه‌رجه‌نتیندان، له‌به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ش خاوه‌نی یاریزانی باش و ده‌ستكه‌وتی باشین.



یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ڕاست و گۆڵكه‌ری‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی‌ میلان ی‌ ئیتالی‌ (كاكا) ڕایگه‌یاند كه‌ناتوانێت ئاماده‌ی‌ یاری‌ دۆستانه‌ی‌ نێوان هه‌ڵبژارده‌ی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ و هه‌ڵبژارده‌ی‌ سوید ببێت .
بڕیاروایه‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ له‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا یاری‌ دۆستانه‌ی‌ نێوان هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل و سوید ئه‌نجام بدرێت, وه‌به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ویاریه‌دا له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری‌به‌ڕازیله‌وه‌ (كارلۆس دۆنكا) وه‌ یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ڕاست و گۆڵكه‌ری‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی‌ میلان ی‌ ئیتالی‌ (كاكا) بانگهێشتكراوه‌, به‌ڵام ناوبراو ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند "كه‌ناتوانم به‌شداری‌ ڕأهێنانه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌م بكه‌م كه‌بڕایاره‌ له‌ له‌نده‌ن له‌ خێوه‌تگه‌یه‌كدا ده‌ست به‌ كاره‌كانیان بكه‌ن ".
جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌هه‌تا ئێستا و دوای‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی‌ كاكا هیچ وه‌ڵامێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌كه‌وه‌ بۆ ناوبراو نه‌نێردراوه‌ .
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بوونی‌ كاكا یاریزانی‌ به‌ناوبانگی‌ هێڵی‌ به‌رگری‌ یانه‌ی‌ ڕۆماش (جوان سیلڤێرا) به‌هۆی‌
پێكانه‌وه‌ ئاماده‌ی‌ یاریه‌كه‌نابێت

  .



ئه‌مڕۆ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی چیــــك ( کاریل بروکنری ته‌مه‌ن 68 ساڵ ئاشکرای کرد دوای یارێکانی یورۆی 2008 که له 7 ی مانگی یونیو تا 29 مانگ ده‌خایه‌نێت له ووڵاتی نه‌مسا و سویسرا ئه‌نجام ئه‌درێت ، هه‌روها بروکنر ده‌ڵێت ماوه‌ی 34 ساڵه ئه‌رکی ڕاهێنه‌ری خستۆته ئه‌ستۆی خۆی و که‌سایه‌تیه‌کی خۆشه‌ویست و ناسراوه له بواری ڕاهێنه‌ری له لایه‌کی تر بروکنری تیپی چیکی گه‌یانده موندیالی 2006 به‌ڵام له قۆناغی یه‌که‌م کرانه ده‌ره‌وه هه‌روها له جامی ئه‌‌وروپای 2004 که له پورتوگال ساز درابوو گه‌یشتنه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین هه‌روه‌ها له یورۆی 2008 له گروپی سویسرا و پورتوگال و تورکیایه .


له‌ یاریه‌كی‌ دۆستانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوه‌یت و عێراق به‌بێگۆڵ یه‌كسان بوون .
 به‌مه‌به‌ستی‌ خۆ ئاماده‌كردن بۆ یاری دووه‌میان له‌ یاریه‌كانی‌ پاڵاوتنی‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ ئاسیادا بۆ تۆپی‌ پێ  ، دوێنی‌ َ له‌ یاریه‌كی‌ دۆستانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوه‌یت میوانداری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراقی‌ كرد و هه‌ردوو لا به‌بێگۆڵ یه‌كسان بوون .د
جێی‌ باسه‌ وه‌ك پیشاندانی‌ تواناو ئاماده‌یی‌ خۆی‌ بۆ یاری‌ دووه‌می‌ عێراق یونس محمودی‌ گۆڵكاری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ دوای‌ چاك بوونه‌وه‌ی‌ له‌پێكان له‌م یاریه‌دا به‌شداری‌ كرد .
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌حره‌ین میوانداری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئێرانی‌ كردو به‌ تاكه‌ گۆڵێكی‌ یاریزان محه‌مه‌د حسه‌ین له‌ده‌قه‌ی‌ 66 دا به‌حره‌ینی‌ خاوه‌ن یاریگا  توانی‌ له‌ ئێرانی‌ میوانی‌ بباته‌وه‌ . 




پێده‌چێت یاریزانی به‌ناوبانگی ئینگلته‌را و یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گالاكسی (دیڤیدبیكام) بتوانێت ئاواتی خۆی بێنیته‌دی به‌ئه‌نجامدانی یاری ژماره‌ 100 بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، پاشئه‌وه‌ی ناوی له‌ لیستی ئه‌و 30 یاریزانه‌دا هات كه‌ ڕاهینه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ئیتاڵی (ڤابیۆكابیلیۆ) ئاشكرای كردن و بانگی كردن بۆ یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی ئینگلته‌را له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 4 شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ ستادیۆمی (دۆفرانس) له‌ پاریس بكرێت، بیكامی 32 ساڵ گه‌ر بتوانێت یاری بكات له‌م یارییه‌دا ئه‌وه‌ ئاواتی به‌شداری كردنی له‌ 100 یاری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را دیێته‌ دی.



 ئه‌ستێره‌ی‌ به‌ناوبانگی‌ پورتوگالی‌ و یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتدی‌ ئینگایزی‌ به‌نیازه‌له‌ شاری‌ (دۆسلدۆرف) ی‌ ئه‌ڵمانی‌ و له‌یاریه‌كی‌ دۆستانه‌ی‌ نێوان هه‌ڵبژارده‌ی‌ پورتوگال و یۆنان جوانترین یاری‌ پێشكه‌ش بكات .
ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ پورتوگال (لویس فلیپ سكۆلاری‌) به‌ڕازیلی‌ ڕایگه‌یاند :ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ بۆ یاریه‌ دۆستانه‌كه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا له‌نێوان پورتوگال و یۆنان, له‌په‌ڕی‌ توانایدایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌نجامێكی‌ باش .
سكۆلاری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌له‌نێو هه‌ڵبژارده‌كه‌دا (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) پێگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌و ئومێدی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كرێت ئه‌و په‌ڕی‌ توانای‌ بخاته‌ گه‌ڕ بۆ بردنه‌وه‌ی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ وكردنی‌ چه‌ند گۆڵێكی‌ جوان .
له‌وكۆڕه‌ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌ی‌ له‌لایه‌ن سكۆلاریه‌وه‌ سازدرابوو, ناوبراو ووتی‌ "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ یۆنان پورتوگالی‌ له‌ جامی‌ ئه‌وروپای‌ 2004 بێبه‌شكرد, به‌ڵام من هه‌رگیز ئه‌و یاریه‌ له‌بیر ناكه‌م, چونكه‌ به‌ڕاستی‌ یاریزانانی‌ پورتوگال به‌ڕۆحێكی‌ به‌رزه‌وه‌ هه‌وڵیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ جامه‌كه‌ ده‌كر بۆیه‌ له‌ باوه‌ڕه‌دام هه‌ركاتێك بمانه‌وێت ئامانجی‌ باشمان هه‌بێت پێویستیمان به‌جۆره‌ یارییانه‌ ده‌بێت.



 ووڵاتی‌ ئه‌فریقای‌ باشوور پاره‌یه‌كی‌ زۆر ته‌رخان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ شه‌رفی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ پاڵه‌وانیه‌تی‌ جامی‌ جیهانی‌ (2010) بۆ تۆپی‌ پێ‌ .
له‌ڕاپۆرتێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژنامه‌كانی‌ ئه‌فریقای‌ باشووره‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ ووڵاتی‌ ئه‌فریقای‌ باشوور بڕی‌ (30)ملیار ڕاند كه‌ده‌كاته‌ (3,7) ملیار دۆلار ته‌رخان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ شه‌ره‌فی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ جامی‌ جیهانی‌ (2010) ی‌ تۆپی‌ پێ‌ .
له‌و ڕأپۆرته‌دا كه‌ له‌لایه‌ن دوڵه‌تی‌ ئه‌فریقاوه‌ ئاڕاسته‌ی‌ ڕۆژنامه‌كان كرا بریكاری‌ وه‌رزش و لاوانی‌ ئه‌فریقای‌ باشوور له‌ (بریتوریا)ی‌ پایته‌خته‌وه‌ ده‌ڵێت .
"له‌ نیوه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ ده‌ستبه‌كاربوونمدا له‌كاره‌كه‌م به‌ ڕێژه‌ی‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی‌ پاره‌كانم ته‌رخانكردووه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ یاریگا بۆ ئه‌نجامدانی‌ یاریه‌كان, وه‌به‌م هه‌ڵمه‌ته‌یش توانیومانه‌ زیاد له‌پێویست ئه‌و شتانه‌ی‌ پێویسته‌ بیانكه‌ین ئه‌نجامیان بده‌ین, بۆیه‌ مافێكی‌ مه‌شروعی‌ خۆمانه‌ داوای‌ شه‌ره‌فی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ یاریه‌كانی‌ جامی‌ (2010) ی‌ تۆپی‌ پێ‌ بكه‌ین.







ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ

دواترین | په‌ڕگه‌ی 1 له‌ 2 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو

ژماره‌ی کرته‌کان له‌م بلاگه‌