به‌خێربێن بۆ مالپه‌ری رێنوار سپۆرت

ئه‌ستێره‌ی‌ به‌ناوبانگی‌ ئاسمانی‌ فه‌ڕه‌نسایی‌ (زێنه‌دین زێدان) ڕایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌ی‌ یاری‌ ڕێزلێنان و وازهێنانی‌ یاریزانی‌ هاونیشتیمانی‌ خۆی‌ (كریستیان كاریمبۆ) ده‌بێت .
یاریزانی‌ به‌ناوبانگ و به‌ژدار بووی‌ جامی‌ جیهانی‌ 1998 (كریستیان كاریمبۆ) ی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ بڕیاریدا وازهێنانی‌ خۆی‌ له‌یاریكردن ڕابگه‌یه‌نێت, وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا بڕیاری‌ دا ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ له‌یاریه‌كی‌ ڕێزلێناندا ماڵئاوای‌ له‌به‌هره‌كانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ بكات .
بۆ زیاتر ڕێزلێنانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ كه‌به‌یاریچیه‌ ئه‌سمه‌ره‌كه‌ ناسراوه‌ چه‌ندین یاریزانی‌ به‌ناوبانگی‌ جیهانی‌ بانگهێشت كراون له‌وانه‌ش ئه‌ستێره‌ی‌ به‌ناوبانگ (زێنه‌دین زێدان) كه‌هه‌رزوو بڕیاری‌ به‌ژداری‌ كردنی‌ خۆی‌ له‌و یاریه‌دا ڕاگه‌یاندووه‌ .
زێدان وێڕای‌ به‌ژداری‌ كردنه‌كه‌ی‌ ڕۆڵی‌ یارزانه‌ ئه‌سمه‌ره‌كه‌ به‌رز ڕاده‌گرێت و به‌هۆكاری‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ جامی‌ جیهانی‌ 1998 ی‌ ده‌زانێت كه‌فه‌ڕه‌نسا بووه‌ خاوه‌نی.



ئۆرتیگای‌ ئه‌ستێره‌ی‌ پێشووی‌ تۆپی‌ پێی‌ ئه‌رژه‌نتین بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك له‌منداڵه‌كانی‌ و خێزانه‌كه‌ی‌ دوورده‌خرێته‌وه‌ .
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ سكالاَ دژی‌ ئۆرتیگا تۆمارده‌كات به‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ڕه‌شی‌ لێكردووه‌ دادگای‌ ولاَتی‌ ئه‌رژه‌نتین بڕیاریدا ئۆرتیگای‌ یاریزانی‌ پێشووی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین و یانه‌ی‌ ڕیڤه‌رپله‌یتی‌ ئه‌و ولاَته‌ بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك له‌ منداڵكانی‌ و خێزانه‌كه‌ی‌ دوربخاته‌وه‌.
هاوكات، دادگای‌ ئه‌رژه‌نتین به‌تۆمه‌تی‌ ئالوده‌بونی‌ به‌ماده‌ كحولیه‌كان و چه‌ندین ماده‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كراوی‌ دیكه‌، ئۆرتیگای‌ سزا داوه‌ به‌ نزیك نه‌بوونه‌وه‌ به‌دووری‌ 300 مه‌تر له‌ماڵی‌ خێزانه‌ كه‌یه‌وه‌.
پێشتریش ئۆرتیگای‌ ته‌مه‌ن  34 ساڵ دانی‌ به‌وه‌داناوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا ئالوده‌ی‌ مادده‌ كحولیه‌كان بووه‌ به‌لاَم ته‌ئكیدی‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ ساڵ و نیوێكه‌ وازی‌ لێهێناوه‌.




ه‌مڕۆ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (سه‌ن) ی‌ به‌ریتانی‌ له‌هه‌واڵێكیدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌یاریزانی‌ هێرشبه‌ری‌ ئینگلترا (واین ڕۆنی‌) سروودی‌ نیشتیمانی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ ناخوێنێت .
ڕۆژنامه‌كه‌ زیاتر هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ڕوونكردوه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تی‌ (واین ڕۆنی‌) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ سروودی‌ نیشتیمانی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌به‌ر نیه‌ له‌كاتی‌ چوونه‌ نێو یاریگاكانه‌وه‌ ناتوانێت وه‌كو هاوڕێكانی‌ سرووده‌كه‌ ببێژێت, كه‌ئه‌مه‌یش له‌ڕووی‌ یاساییه‌وه‌ ده‌بێته‌ عه‌یبه‌ بۆ ئه‌و یاریزانه‌ .
هه‌ر له‌هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ هانده‌رانیش لای‌ خۆیانه‌وه‌ یاریزانێكێان خۆشناوێت كه‌ گرنگی‌ به‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ خۆی‌ نه‌دات .
له‌كۆتای‌ نوسینه‌كه‌ی‌ ڕۆژنامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ داوا له‌ بڕگه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بكرێته‌ كارێكی‌ پێویست كه‌یاریزانان سروودی‌ نیشتیمانی‌ ووڵاته‌كه‌یان له‌به‌ربکه‌ن.



كارلۆس دۆنگای‌ ڕاهێنه‌ری‌ به‌رازیلی‌ ڕۆناڵدینهۆی‌ دوور خسته‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاده‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ به‌رازیل و كۆتایی‌ به‌خه‌ونی‌ ئه‌و یاریزانه‌ هێنا بۆ به‌شداری‌ كردن له‌ پاڵه‌وانێتی‌ ئۆڵۆمپیادی‌ په‌كیندا .
ڕۆناڵدینهۆ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ئێستا له‌بارودۆخێكی‌ خراپدایه‌  له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانیدا و دوور خراوه‌ته‌وه‌ له‌پێكهاته‌ی‌ یانه‌كه‌و هه‌روه‌ها دورخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ش هیچ كاریگه‌ریه‌كی‌ نیه‌ له‌سه‌ر یانه‌كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا ، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ دۆنگای‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل و ڕاهێنه‌ری‌ ئۆڵۆمپی‌ هه‌مان هه‌ڵبژارده‌ ناوی‌ ڕۆناڵدینهۆی‌ له‌ناو یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ به‌رازیل نه‌بردوه‌و دووری‌ خستۆته‌وه‌ له‌به‌شداری‌ كردن له‌ئۆڵۆمپیادی‌ په‌كین له‌گه‌ڵ ولاَته‌كه‌یدا .
شایه‌نی‌ باسه‌ دابه‌زینی‌ ئاستی‌ یاریكردنی‌ ڕۆناڵدینهۆ وای‌ كردوه‌ كه‌ دۆنگا خه‌ونی‌ ئه‌و یاریزانه‌ ببڕێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئۆڵۆمپیدا كه‌ ناوبراو هیواداربوو یه‌كێك بێت له‌و یاریزانانه‌ی‌ كه‌ به‌شداری‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا بكات ، هاوكات له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ دابه‌زینی‌ ئاستی‌ یاریكردنی‌ یاریزانی‌ ناوبراو ، وای‌ كردوه‌ كه‌ دۆنگا بڕیاری‌ كۆتایی‌ بدات سه‌باره‌ت به‌دوورخستنه‌وه‌ی‌ ڕۆناڵدینهۆ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ به‌رازیل .




یانه‌ی‌ فه‌نه‌ر باخچه‌ی‌ توركی‌ ئاماده‌یی‌ خۆیی‌ ده‌رده‌بڕێت كه‌به‌بڕی‌ 90 ملیۆن یۆرۆ ڕۆناڵَدینهۆ بباته‌ ڕیزه‌كانیه‌وه‌  .
ڕۆبه‌رتۆ كارلۆسی‌ به‌رازیلی‌ و یاریزانی‌ پێشوی‌ یانه‌ی‌ ڕیال مه‌درید كه‌ ئێستا له‌یانه‌ی‌ فه‌نه‌ر باخچه‌ی‌ توركی‌ یاری‌ ده‌كات له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ ماركای‌ ئیسپانی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یاند : ئه‌گه‌ر یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ست به‌رداری‌ ڕۆناڵدینهۆ ببێت ، ئه‌وا لۆرینزۆ سانزۆی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ فه‌نه‌ر باخچه‌ ئاماده‌یه‌ بڕی‌ 90 ملیۆن یۆرۆ بدات به‌و یاریزانه‌ كه‌ له‌وه‌رزی‌ داهاتوودا بچێته‌ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها كارلۆس وتیشی‌ یانه‌ی‌ فه‌نه‌ر باخچه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ بۆخۆیی‌ ببات و سه‌رۆكی‌ یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت یاریزانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ جیهان وه‌كو ڕۆناڵدینهۆ بهبێنێته‌ ڕیزه‌كانیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌هێز بكات وه‌ ئاماده‌شه‌ له‌و پێناوه‌دا پاره‌یه‌كی‌ زۆر بدات .
هاوكات ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆناڵدینهۆ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ده‌یه‌وێت له‌وه‌رزی‌ داهاتودا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌جێبهێڵێت ، به‌لاَم خوان لاپۆرتای‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕه‌تكردبۆوه‌ كه‌ یانه‌كه‌ی‌ده‌ست به‌رداری‌ ئه‌و یاریزانه‌ ببێت .



 له‌یاداشتێكیدا ڕاهێنه‌رێكی فه‌ره‌نسی فایلی ڕۆناڵدینیۆی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی هه‌ڵده‌داته‌وه‌و چه‌ند نهێنیه‌كی ده‌رده‌خات كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌دابه‌زینی ئاستیه‌وه‌.
ڕۆژنامه‌ی "ئاس"ی ئیسپانی له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌باره‌ی یاداشته‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی "لویس فرناندێز"ی ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسی و به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانی هه‌واڵێكی بلاوكردۆته‌وه‌و به‌شێكی ئه‌و یاداشته‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌له‌باره‌ی ڕۆناڵدینیۆی به‌رازیلی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌‌ نوسراوه‌.
ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌یاداشته‌كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌شێوه‌ی كتێبێكی چاپكراو له‌فه‌ره‌نسا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له‌باره‌ی یاریزانی ناوبراو چه‌ند نهێنیه‌ك باسكراوه‌ چونكه‌ له‌وده‌مه‌ی ڕۆناڵدینیۆ له‌یانه‌ی "پاریس سانجێرمان" یاری كردووه‌، فرناندێز ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ی له‌ئه‌ستۆدابووه‌.
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ناوبراو به‌شێكی یاداشته‌كه‌ باس له‌ژیانی ڕۆناڵدینیۆ ده‌كات كاتێك له‌فه‌ره‌نسا بووه‌و شه‌وان له‌باڕه‌كانی پاریس له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریدا ڕایبواردووه‌و هه‌میشه‌ به‌و جۆره‌ كارانه‌وه‌ خه‌ریك بووه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ڕۆناڵدینیۆ هه‌میشه‌ له‌ژوره‌كه‌ی خۆیدا ئافره‌تی له‌گه‌ڵ بووه‌ زیاد له‌پێویست ڕایبواردووه‌.
له‌به‌شێكی تری یاداشته‌كه‌یدا فرناندێز باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌دابه‌زینی ئاستی ڕۆناڵدینیۆ په‌یوه‌ندی به‌هیچ شتێكی تره‌وه‌ نیه‌ به‌پێجه‌وانه‌وه‌‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وكارانه‌ی كه‌ئه‌نجامیداوه چونكه‌ به‌وته‌ی ئه‌و‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئافره‌ت له‌یه‌ك كاتدا ده‌ستی تێكه‌ڵ كردوه‌و زیاد له‌ڕاده‌ی پێویست ئاره‌زوه‌كانی به‌تاڵ كردۆته وه‌.



یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی پێشه‌نگی خولی ئیتاڵی به‌نیازه‌ سود له‌باری خراپی ئێستای ڕۆناڵدینۆ وه‌ربگرێت و به‌ره‌و ڕیزه‌كانی په‌لكێشی بكات.
ڕۆژنامه‌ ئیتاڵیه‌كان له‌دوایین ڕاپۆرتی خۆیاندا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌ كه‌یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی پێشه‌نگی خولی كاڵچۆی ولاته‌كه‌یان، به‌سود وه‌رگرتن له‌وباره‌ خراپه‌ی كه‌ئێستا ڕۆناڵدینیۆ له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی پێسدا تێپه‌رده‌بێت و له‌زۆربه‌ی یاریه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌شداری پێناكرێت، به‌نیازه‌ داوێك بۆ ئه‌و یاریزانه‌ بنێته‌وه‌و په‌لكێشی بكاته‌ناو ڕیزه‌كانیه‌وه‌.
ئه‌و ڕۆژنامانه‌ ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌ كه‌یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌ی بڕێكی زۆری ته‌رخانكردووه‌و سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانیش له‌ڕێی "برۆنزیتی" ده‌ستی كردووه‌ به‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئیداره‌ی یانه‌كه‌ ڕازی بكه‌ن.
لای خۆشیه‌وه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌توندی دژی ئه‌و پێشنیاره‌ی یانه‌ی ئه‌نته‌ر بوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌نین له‌ئێستادا وتوێژ له‌وباره‌وه‌ بكه‌ن.



گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و یانه‌ی یوڤینتس ( جیانلویجی بوفون ) بۆ جاری چواره‌م بوو به باشترین گۆڵچی جیهان له کاتێکدا که یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی له مژووی ژمێریار دا بڵایکرده‌وه له ڕۆژنامه‌ی کالتشیو ئیتاڵیا که گۆڵچی نابراو به گوێره‌ی شاره‌زایان به ووردی بوفونیان دانایه‌وه به باشترین گۆڵچی هه‌روه‌ها بوفون ڕووڕی به‌رچاوی هه‌بوو له موندیالی 2006 که له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه چوو تێدا ئیتاڵیا بوو به پاڵه‌وانی ئه‌ و موندیاله و جامی جیهنای تێدا به‌رزکرده‌وه ، بوفون له ساڵی 2003 و 2004 و 2006 خه‌ڵاتی باشترین گۆڵچی جیهانی وه‌رگرتووه هه‌روها ه کاتێکدا یانه‌ی یوڤینتس که دابه‌زیه پله‌ی یه‌کی خولی ئیتاڵیا بوفون ڕۆڵی باشی بینیوه له سه‌رکه‌وتنی یانه‌که‌ی بۆ پله نایابی خولی سێری ئا ، بوفون ته‌مه‌ن 30 ساڵ نایه‌وێت ده‌ست به‌رداری یانه‌ی یوڤینتس بێت تا له ژیانی وه‌رزشی بێت که ئه‌مه وایکردووه بوفون بینته خۆشه‌ویسترین یاریان له لای هانده‌رانی یانه‌ی یوڤینتس .



ئه‌ستێره‌ی‌ به‌ناوبانگی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ و یاریزانی‌ هێڵی‌ هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ (تیری‌ هێنری‌) ڕایگه‌یاند كه‌یانه‌ی‌ ئه‌رسیناڵی‌ ئینگلیزی‌ جامی‌ خولی‌ پاڵه‌وانیه‌تی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ خۆی‌ به‌ده‌ستده‌هێنێت .
له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ {سه‌ن}ی‌ به‌ریتانی‌ (هێنری‌) ووتی‌ متمانه‌ی‌ ته‌واوم به‌ یانه‌ی‌ پێشووی‌ خۆم (ئه‌رسیناڵ )هه‌یه‌ كه‌ بتوانێت خولی‌ ئه‌مساڵی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستبهێنێت, له‌درێژه‌ی‌ ووته‌كانیدا هێنری‌ ووتی‌ "من له‌ئێستادا یاریزانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌م و هه‌موو هه‌وڵێكیشم بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ جامی‌ ئیسپانیا ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ, به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئه‌و ڕاستیه‌ بڵێم كه‌له‌خوێنی‌ مندا شتێك ده‌گه‌ڕێت كه‌ناوی‌ ئه‌رسیناڵه‌ و ڕاستیه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌رگیز لێم جیانابێته‌وه‌" .
له‌كۆتا ووته‌كانیدا هێنری‌ ووتی‌ به‌و په‌ڕی‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵَێم ئه‌رسیناڵ ئه‌گه‌ر هه‌وڵی‌ خۆی‌ بدات ده‌توانێت ئه‌و جێاوازیه‌ی‌ له‌نێوان یانه‌كه‌یی‌ و یانه‌ی‌ مانچسته‌ردا به‌ سێ‌ خاڵ درووست بووه‌ ده‌توانێت بیڕه‌وێنێته‌وه‌و به‌زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌روی‌ ڕیز به‌ندیو له‌وێیشه‌وه‌ نازناوی‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت .



کاپتن و یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نساو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دیدی ئیسپانی ( زه‌ینه‌دین زه‌یدان ) وه‌سفی یاریزانی هێرشبه‌ی لاوی ئه‌رژه‌نتینی و یانه‌ی به‌شلۆنه‌ی کرد که یاریزانێکی
به‌تواناو گڵکارێکی زیره‌که و لێهاتووی میسی بۆته سه‌رسووڕمێنه‌ری هانده‌ران و شاره‌زایانی تۆپی پێی میسی ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له بردنه‌وه‌ی یانه‌که‌ی هه‌رکاتێك میسی دوور ده‌که‌وێته‌وه له یانه‌که‌ی به‌هۆی پێکانه‌وه یانه‌ی به‌رشلۆنه به زه‌حمه‌ت سه‌رده‌که‌وێت یان زۆرجاریش تووشی شکستی ناوه‌خت ده‌بن ،، هه‌روه‌ها زه‌یدان له ڕۆژنامه‌ی ( لاناسیون ) ئه‌رژه‌نتینی بڵایکرده‌وه د‌ه‌ڵێت میسی به ته‌مه‌ن منداڵه به‌ڵام به کردار یاریزانێکی مه‌زنه هه‌روه‌ها زه‌یدان زۆر سه‌رسووڕمێنه‌ره به جووڵانه‌وه‌ی میسی له ناو یاریگا و ئه‌و پێکانه‌ی میسی یشی به گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر وه‌سفکرد له کاتێکدا یانه‌ی به‌رشلۆنه له قۆناغی هه‌شتی خولی چامپیون و له خولی لالیگه‌ش له دوای یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده .






ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ

دواترین | په‌ڕگه‌ی 1 له‌ 2 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو

ژماره‌ی کرته‌کان له‌م بلاگه‌