ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێسی وه‌رزشی ئیسپانی دووپاتیكرده‌وه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له تۆپی پێ پلان و ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه یاریزانی به‌توانای هۆڵه‌ندی و یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام، كلاس یان هۆنتلار ببه‌نه ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان، له سه‌رووی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه یانه‌كه هاوینی داهاتوو به نیازه بیانهێنێته یانه‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه بیدیا میاتۆڤیچ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆپی پێی ریال مه‌درید سه‌رسامی خۆی به ئاستی یاریزان هۆنتلار ده‌ربڕیوه، كه ئه‌م وه‌رزه تا ئێستا 27 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركردووه و له سه‌رووی گۆڵكارانی خولی هۆڵه‌ندی دێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ته‌مه‌نی ته‌نها 24 ساڵه.
رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه بێرند شوسته‌ری راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئاره‌زووی له‌وه‌یه كه بۆندێك له‌گه‌ڵ دیدیه درۆگبای هێرشبه‌ر كۆتدیڤواری مۆربكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 30 ساڵ، به دوور ده‌زانرێت یانه‌كه بۆندی له‌گه‌ڵدا مۆربكه‌ن.





