یاریزانی به‌توانای عێراقی و یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری "یونس مه‌حمود" دژی یانه‌ی هه‌ولێری هاونیشتمانی ده‌وه‌ستێته‌وه.
سبه‌ینێ له‌میانی یاریه‌كانی چونی قۆناغی یه‌كه‌می جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیادا چه‌ند یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان یانه‌ی به‌ژداربوه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجامده‌درێت، له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی "هه‌ولێر و قوه‌جه‌ویه" وه‌ك دوو یانه‌ی عێراقی به‌شدارن و له‌یاریه‌كانی سبه‌ینێشدا ئاماده‌ییان هه‌یه.
یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ك پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق كه‌له‌گروپی چواره‌مدایه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ریه‌كه له‌یانه‌كانی "غه‌رافه"ی قه‌ته‌ری كه‌یونس محمودی یاریزانی به‌توانای عێراقی یه‌كێكه له‌یاریزانانی ئه‌و یانه‌یه، هه‌روه‌ها یانه‌ی "باختاكۆر"ی ئۆزبه‌كستانی و "قادسیه"ی كوێتی، ده‌وه‌ستێته‌وه.
هه‌روه‌ها یانه‌ی "قوه‌جه‌ویه" وه‌ك دووه‌می خولی یانه پله نایابه‌كانی عێراق ڕێی پێدراوه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌شداربێت، كه‌له‌گروپی دووه‌مدایه‌وله‌گه‌ڵ یانه‌كانی "وه‌سڵ"ی ئیماراتی و "سایپا"ی ئێرانی و "كوێت"ی كوێتی.