یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی به‌نیازه ئه‌مشه‌و گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپول تۆماربكات و یادی سه‌د ساڵه‌ی پێ براِزێنێته‌وه.
ئه‌مشه‌و له‌یاریگای "جۆزیپی میازا" له‌شاری میلانی ئیتاڵی، یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی پێشه‌نگی خولی ئه‌و وڵاته، میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی ده‌كات، ئه‌م یاریه له‌میانی یاری دواخراوی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپایه‌و به‌یاریه‌كی چاره‌نوسساز داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت بۆ یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی خاوه‌ن یاریگا، چونكه ئه‌م یانه‌یه ئه‌ركی زۆر قورس ده‌بێت و پێویستی به‌تۆماركردنی سێ گۆڵه بۆ ئه‌وه‌ی بلیتی قۆناغی داهاتووی خوله‌كه‌ی پێببڕێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی لیڤه‌رپول ئه‌ركی ته‌نها پارێزگاری كردنه له‌و دوو گۆڵه‌ی كه له‌یاری چوندا له‌نێو یاریگای "ئه‌نفێڵد"ی تایبه‌ت به‌خۆی له‌یانه ئیتاڵیه‌كه كرد.
ئێستا كه‌یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی به‌یادی سه‌د ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا تێده‌په‌ڕێت، له‌ئاهه‌نگ گێران و خۆشیدان، ده‌یانه‌وێت به‌بردنه‌وه‌ی یاری ئه‌مشه‌و درێژه به‌و ئاهه‌نگه بده‌ن و یانه‌كه‌یان نوقمی خۆشی و شادی بكه‌ن.
سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان "ماسیمۆ مۆراتی" له‌باره‌ی ئه‌و یاریه‌وه ده‌ڵێت "ئێمه 90 خوله‌كمان له‌به‌رده‌ستدایه‌و ده‌توانین له‌و ماوه‌دا 15 جار تۆڕی لیڤه‌رپول بهه‌ژێنین."
هه‌رچۆنێك بێت یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان ئه‌ركی گه‌لێك قورس ده‌بێت چونكه یانه‌ی به‌رامبه‌ری له‌وپه‌ڕی ئاستدایه‌و له‌خولی ناوخۆشدا چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی له‌دوایه‌كی تۆماركردووه، بۆیه ئێستا هیچ ترسێكی له‌یانه‌ی ئه‌نته‌ر نیه‌و به‌ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه ساز‌و ئاماده‌كردووه.
خاڵی لاوازی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان، بونی چه‌ندین یاریزانی پێكراوه، كه‌له‌یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا ئاماده‌نابن ، له‌وانه ساموێلی ئه‌رجه‌نتینی و كۆردۆبای كۆڵۆمبی كه‌دوانه‌یه‌كی باشی هێڵی به‌رگرین، ئه‌مه‌و جگه له ڕێپێنه‌دانی "ماتیرازی" به‌ئاماده‌بونی له‌و یاریه‌دا ئه‌ویش به‌هۆی بونی كاریتی سوره له‌یاری پێشودا.