له‌پاش ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ده‌ستگا وه‌رزشیه‌كانی ئیسپانی بڵاویانكرده‌وه كه‌گوایه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید (بیریند شۆسته‌ر) له‌كاره‌كه‌ی لاده‌برێت و ڕاهێنه‌رێكی تر جیگای دوگرێته‌وه .
سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید(ڕامۆن كالدیرۆن) ڕایگه‌یاند كه به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه كار ده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی شۆسته‌رو هه‌رگیز ڕه‌زامه‌ندی پیشان نادات بۆ جێهێشتنی یانه‌كه‌ی .
(كالدیرۆن) له‌درێژه‌ی ووته‌كانیدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌رچی (شۆسته‌ر) هیچ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك بۆ یانه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر نه‌كات ئێمه ده‌ستبه‌رداری نابین چونكه به‌ڕاستی ناوبراو هه‌وڵه‌كانی له‌و پێناوه‌دا سه‌رف ده‌كات به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی یانه‌كه‌ی .
(كالدیرۆن) ده‌ڵێت شۆسته‌ر توانیویه‌تی پله‌ی یه‌كه‌م بۆ یانه‌كه‌ی له‌خولی ئیسپانیادا مسۆگه‌ر بكات, ئه‌مه‌یش به‌ده‌ستهێنانی جامی ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌چه‌سپێنێت, وه هه‌روه‌ها توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌رچوار یانه به‌هێزه‌كه‌ی ئیسپانیادا به‌ده‌ستبهێنێت, وه مانه‌وه‌ی شۆسته‌ریش له سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌ستراوه به بۆچوونی خۆیه‌وه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئێمه ده‌ستبه‌رداری نابین.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه ماوه‌یه‌كه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌وه ڕاده‌گه‌ێنن كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له هه‌وڵی هێنانی ڕاهێنه‌ری به‌ناوبانگه ئیتاڵی (مۆرینهۆ) یه .
