پاش كرانه ده‌ره‌وه‌ی یانه‌كه‌یان له‌جامی ئینگلته‌را، هانده‌رانی یانه‌ی چێڵسی داوای مۆرینۆی پرتوگالی ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی جه‌ماوه‌رو هه‌وادارانی یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی له‌كاتی كۆتایی هاتنی یاری نێوان یانه‌كه‌یان و یانه‌ی "بارنسلی" له‌یاری پێش كۆتایی جامی ئینگلته‌رادا كه به‌دۆڕانی یانه‌ی چێڵسی به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتای هات، دروشمی گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆرینۆی ڕاهێنه‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ئه‌و یانه‌یان وتوه‌ته‌وه‌و داوایان كردووه‌و به‌زوترین كات بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی بانگبكرێته‌وه‌و به‌رپرسانی یانه‌كه بۆ ئه‌ومه‌به‌سته په‌له‌بكه‌ن.
هه‌ربه‌پێی هه‌واڵه‌كه سه‌رۆكی یانه‌ی ناوبراو "ئه‌برامۆفیج" له‌ئه‌نجامی یانه‌كه‌ی ناڕازایه‌و به‌كرانه ده‌ره‌وه‌ی چێڵسی له‌و پاڵه‌وانێتیه له‌ڕێی یانه‌یه‌كی پله سێوه، توڕه‌ی كردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كانیش ڕاهێنه‌ری ئێستای یانه‌كه "ئه‌فرام غرانت" نیازی وایه گه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا هیچ پاڵه‌وانێتیه‌ك به‌ده‌ستنه‌هێنێت واز له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه ده‌هێنێت.
