رِۆژنامه‌ی "سه‌نده‌ی میرۆر"ی ئینگلیزی له چاپی دوێنی یه‌كشه‌ممه‌یدا بڵاویكرده‌وه كه یانه‌ی میلانی ئیتاڵی به نیازی ئه‌وه‌یه بۆندێك له‌گه‌ڵ یاریزانی فه‌رِه‌نسی له تۆپی پێ ماتیۆ فلامینی مۆربكات، كه له یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی یاری ده‌كات.
رِۆژنامه‌كه رِوونیكردووه‌ته‌وه فلامینی، كه هه‌ینی رِابردوو ته‌مه‌نی بووه 24 ساڵ، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌رسناڵ كۆتایی دێت، ئه‌مه‌ش ده‌رگه‌ی ئه‌وه له به‌رده‌م یانه‌ی میلان‌دا ده‌كاته‌وه كه بتوانێت بۆندێكی له‌گه‌ڵدا مۆربكات له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد و بێ به‌رامبه‌ردا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه فلامینی تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌ی ئه‌رسناڵدا یاری ناكات، ئارسن ڤینگه‌ری رِاهێنه‌ریش زۆر جار وه‌كو یاریزانێكی لای چه‌پ یاری پێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش یاریزانی ناوبراوی تورِه كردووه، به‌وه‌ی له شوێنی سه‌ره‌كی یارییكردنی خۆی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
فلامینی له هاوینی 2004 دا په‌یوه‌ندیی به یانه‌ی ئه‌رسناڵه‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مه‌رسیلیای فه‌رِه‌نسی كۆتایی هات.
