حكومه‌تی سویسرا رِه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پلانی پشت به‌ستن به پۆلیسی هه‌ردوو وڵاتی ئه‌ڵمانیا و فه‌رِه‌نسا نیشان دا، بۆ به‌رِێوه‌بردنی پاڵه‌وانیه‌تی جامی یۆرۆی 2008 له تۆپی پێ، كه حوزه‌یرانی داهاتوو به‌رِێوه‌ده‌چێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سویسرا له‌مباره‌یه‌وه رِایگه‌یاند كه داوا له ئه‌ڵمانیا و فه‌رِه‌نسا ده‌كرێت له كاتی به‌رِێوه‌چوونی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای 2008 له تۆپی پێ هاوكاریی هێزه‌كانی پۆلیسی سویسرا بكه‌ن.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كه به هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوو وڵاتی سویسرا و نه‌مسا به‌رِێوه‌ده‌چێت، له رِۆژانی 7 تاكوو 29ی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا 228 ئه‌فسه‌ری پۆلیسی بیانی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره بیانییانه‌ش له ئه‌ڵمانیاوه دێن و بۆ رِێكخستنی كاروباری هێمنیی و ئاسایش له هه‌ردوو شاری زیوریخ و بال ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
له شاری (جنێف)یشدا، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به زمانی فه‌رِه‌نسی ده‌دوێن، پۆلیسی فه‌رِه‌نسی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئۆتۆ ئادانگ رِاوێژكاری یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری ئاسایش، دوای ئه‌وه‌ی مانگی رِابردوو هه‌ر چوار شاری سویسرا، ئه‌وانه‌ی میوانداریی یارییه‌كانی جامی یۆرۆی 2008 ده‌كه‌ن به‌سه‌ر كرده‌وه، رِایگه‌یاند كه ئاماده‌كارییه‌كانی پۆلیسی سویسرا به شێوه‌یه‌كی گشتی به شێوازێكی دروست به‌رِێوه‌ده‌چێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وڵاتی نه‌مساش هه‌وڵ ده‌دات پشت به پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ببه‌سێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی به‌رَِوه‌چوونی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به تایبه‌تی، بۆ پاراستنی ئاسایش، هاوكاری پۆلیسی نه‌مسا بكه‌ن.
