لاودرۆبی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی خیتافی بۆ تۆپی پێ پاڵێوراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چه‌ڵسی ئینگلیزی له‌وه‌رزی ڕابردوودا .
ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بلاَویكرده‌وه : مایكڵ لاودرۆبی دانیماركی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی خیتافی ئیسپانی یه‌كێكه له‌و پاڵێوراوانه‌ی كه پێده‌چێت شوێنی ئه‌فراهام گرانتی ڕاهێنانی ئێستای یانه‌ی چه‌ڵسی ئینگلیزی بگرێته‌وه .
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه ڕۆمان ئیبراهیمۆڤیچی ملیاردێری روسی و سه‌رۆكی یانه‌ی چه‌ڵسی ئاماده‌ی پیشان داوه كه 2 ملیۆن یۆرۆ بدات تاوه‌كو بۆندی لاودرۆب له‌گه‌ڵ یانه‌ی خیتافی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ، كه ئه‌م بڕیاره‌ی ئیبراهیمۆڤیچ له‌دوای ئه‌وه دێت كه یانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌فراهام گرانتی ڕاهێنه‌ری ئێستا هه‌ریه‌كه له جامی كارلینگ كه‌پ و جامی ئینگلته‌رای له‌ده‌ست دا .
شایه‌نی باسه لاودروب له‌دوای ڕۆشتنی بێرنارد شۆسته‌ری ڕاهێنه‌ری پێشوی یانه‌كه له‌وه‌رزی ڕابردوو بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئه‌ركی ڕاهێنانی یانه‌ی خیتافی گرتۆته ده‌ست و ئێستاش یانه‌كه له‌ژێر ده‌ستی ناوبراودا له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانیدایه .