هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و چه‌ڵسی كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ هێنانی مارتن كاسیریسی و ئۆرۆگوای و یاریزانی هێڵی به‌رگری یانه‌ی ریكریاتیڤۆی ئیسپانی .
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه : كه هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی و چه‌ڵسی ئینگلیزی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه مارتن كاسیریسی ئۆرۆگوای كه ئێستا له‌ڕیزی یانه‌ی ریكریاتیڤۆ به‌شێوه‌ی خواستن یاری ده‌كات و له‌وه‌رزی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یانه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كه یانه‌ی ڤیاریاله ، بهێننه ڕیزه‌كانیانه‌وه .
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه یانه‌ی ڤیاریال بۆندێكی یانه‌ی چه‌ڵسی به‌بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ ڕه‌تكردۆته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به‌رداری ئه‌و یاریزانه ببێت و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه یانه‌ی ریال مه‌درید 20 ملیۆن یۆرۆی داناوه له‌به‌رامبه‌ر هێنانی كاسیریسدا .
جێی ئاماژه پێكردنه كاسیریس یه‌كێكه له ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئۆرۆگوای خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ و به‌شداری له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای باشور بۆ لاوان و جامی جیهانی لاوانی كردوه له‌ساڵی رابردوودا .