یاریزانی به‌توانای ئیسپانی و یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی، به‌تۆماركردنی گۆڵێك ته‌واوی خۆشیه‌كانی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی تێكدا.
ئه‌مشه‌و له‌یاریه‌كی دواخراوی قۆناغی دووه‌می جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا، هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی و لیڤه‌رپولی ئینگلیزی، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خوله‌كه‌دا به‌یه‌ك گه‌شتن، ئه‌م یاریه كه‌له‌یاریگای "جۆزیپی میازا"ی تایبه‌ت به‌یانه ئیتاڵیه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات، كه‌یاریزانی ئیسپانی و هێرشبه‌ری یانه ئینگلیزیه‌كه "فرناندۆ تۆرێس" له‌خوله‌كی "64"ی گێمی دوه‌مدا تۆماریكرد، به‌مه‌ش یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری هاتن و گه‌ڕانه‌وه "3*0" له‌یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی برده‌وه‌و جگه له‌وه‌ی ئاهه‌نگی سه‌د ساڵه‌ی دامه‌زراندنی لیئَتێكدا له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش كردیه ده‌ره‌وه.
