له‌یه‌كه‌مین یاری پاڵه‌وانێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی‌و هه‌ولێر‌و غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ڕی به‌ئه‌نجامی یه‌ك گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌یاریگای میر محه‌مه‌د له شاری زه‌رقای ئوردنی، هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر‌و غه‌ڕافه‌ی قه‌ته‌ڕیی به‌یه‌ك گه‌یشتن.
سه‌ره‌تا له‌خوله‌كی 13دا یاریزانی به‌ڕازیلی كلیمه‌رسۆن گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی غه‌ڕافه‌ی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات. له گێمی دووه‌مدا یانه‌ی هه‌ولێر هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌و له‌خوله‌كی 61دا یاریزان موسلیم موباره‌ك گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ هه‌ولێر تۆماركرد.
یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مین جاره به‌نوێنه‌رایه‌تی عێراق به‌شداریی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ده‌كات. له‌مپاڵه‌وانێتییه‌دا هه‌ولێر له گروپی چواره‌مدایه‌و شانبه‌شانی یانه‌كانی باختاكۆری ئۆزبه‌كستانی‌و قادسیه‌ی كوێتی‌و غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ریدایه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌هه‌مان گرووپدا، یانه‌ی قادسیه‌ی كوێتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له یانه‌ی باختاكۆری ئۆزبه‌كی برده‌وه. جێی ئاماژه پێدانه رۆژی 13ی ئه‌م مانگه یانه‌ی هه‌ولێر یاری دووه‌می خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی قادسیه‌ی كوێتی له وڵاتی كوێت ئه‌نجام ده‌دات. ده‌نگه‌كانی عێراق
shakhawan | 2008/3/13 | 14:39
دەست خۆش
دەست خۆشی ئەو مالپەرە جوانەت لێدەکەم کاک رێنوار بژیت