یانه‌ی ئه‌نده‌رلختی به‌لجیكی توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی تۆڵه له‌یانه‌ی بایرمنشن بكاته‌وه به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ربكات.
شه‌وی ڕابردوو له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می جامی یانه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، چه‌ند دیدارێكی گرنگ به‌ڕێوه‌چوون، له‌گرنگترین ڕوبه‌ڕوبونه‌وه، یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی "بایرمه‌نشن"ی ئه‌ڵمانی و "ئه‌نده‌رلخت"ی به‌لجیكی بوو، ئه‌م یاریه كه‌له‌یاریگای یانه‌ی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی دووه‌م به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك كۆتایی هات، به‌مه‌ش یانه‌ی ئه‌نده‌رلخت توانی تۆڵه‌ی یاری ڕابردووی بكاته‌وه، كاتێك له‌نێو یاریگای خۆی به‌پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی بایرمه‌نشن دۆڕا، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی یانه‌ی ئه‌نده‌رلخت هیچ سودێكی نه‌بوو چونكه ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نه‌بوو، به‌پێجه‌وانه‌وه یانه‌ی بایرمه‌نشن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شكستی خوارد به‌لام به‌ئه‌نجامی یاری هاتن و چون "6*2" توانی خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی.
جگه له‌م دیداره‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش به‌م ئه‌نجامانه كۆتایی هات:
سان بترسبۆرگ2*0مارسیلیا ، هامبۆرگ3*2لیڤه‌ركوزن ، ئیڤه‌رتۆن2*0فیۆرنتینا ، ئایندهۆڤن0*1تۆتنهام ، خیتافی1*0به‌نفیكا.
به‌م پێیه‌و به‌ئه‌نجامی یاری هاتن و چون ئه‌م یانانه بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌ركه‌وتن:
سان بترسبۆرگی ڕوسی.
لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی.
بایرمه‌نشنی ئه‌ڵمانی.
فیۆرنتینای ئیتاڵی.
ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی.
خیتافی ئیسپانی.
بڕیاره ئه‌مشه‌ویش ئه‌م دوو یاریه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامده‌درێت:
ڤێرده‌ربرێمه‌نی ئه‌ڵمانی * گلاسكۆ ڕینجه‌رزی سكۆتله‌ندی ، لشبۆنه‌ی پرتوگالی * بۆڵتۆنی ئینگلیزی.