ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی "ڕۆبێرتۆ مانشینی" پاش كۆتای هاتنی یاریه‌كانی وه‌رزی ئه‌مساڵ ماڵئاوایی له‌یانه‌كه‌ی ده‌كات.
پاش كۆتایی هاتنی یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی له‌میانی یاریه‌كی دواخراوی قۆناغی دووه‌می جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، كه‌به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر شكستی خوارد‌و كرایه ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی "ڕۆبێرتۆ مانشینی" له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان وازهێنانی خۆی له‌ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی بۆ كۆتایی ئه‌م وه‌رزڤه ڕاگه‌یاند.
ناوبراو له‌و لێدوانه‌دا وتی "تاكۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م ده‌مێنمه‌وه، هه‌روه‌ك پێشتر به‌یاریزانانم ڕاگه‌یاند له‌كاتی دیاریكراودا ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه."
مانشینی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه بڕیاری كۆتایی خۆی داوه‌و لێی په‌شیمان نابێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه كه‌دۆڕانه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نه‌بووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ڕاهێنه‌ره به‌توانایه له‌ساڵی 2004 په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ناوبراوه‌وه كردووه‌و توانیویه‌تی له‌ساڵانی "2006 و 2007" خولی كاڵچۆی ئیتاڵی بۆ یانه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ربكات، هه‌روه‌ها له‌ساڵانی "2005 و 2006" نازناوی جامی ئیتاڵیای بۆ یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به‌ده‌ستهێنانه‌وه.