ماسیمۆ مۆراتی، سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی له تۆپی پێ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌زگه‌كانی رِاگه‌یاندن خسته رِوو كه ئاره‌زوویان له كرِینی مێسیی ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتووی خولی ئیتاڵیادا یارییان بۆ بكات، هاوكات سه‌رۆكی ئینته‌ر ئه‌وه‌شی رِاگه‌یاند كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت چه‌ند یاریزانێكی دیكه بهێننه رِیزه‌كانیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رِكابه‌ریی له‌سه‌ر جامی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپادا بكه‌ن، ئه‌و زیاتر گوتی:" ئێستا ئینته‌ر خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی له لا گرینگه".
مۆراتی ئه‌وه‌شی رِاگه‌یاند كه له سه‌رووی هه‌موو ئه‌و یاریزانانه‌ی كه له به‌رنامه‌یاندایه بۆ ئه‌وه‌ی بیهێننه رِیزه‌كانیانه‌وه، (لیۆنێل مێسیـ)ـی ئه‌رژه‌نتینییه، هۆكاری بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یشی بۆ كرِینی ئه‌و یاریزانانه بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه كه له خوله‌كانی داهاتووی نێوخۆیی و ده‌ره‌كیدا رِكابه‌رییه‌كان به‌هێزتر ده‌بن، ئه‌و له‌سه‌ر مێسی گوتی:" یاریزانێكی به توانایه و له ته‌مه‌نیشدا بچووكه، هه‌روه‌ها له باشترین یاریزانه‌كانی جیهانه، بۆیه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بۆندی له‌گه‌ڵدا مۆر بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێوه‌ندییمان به خوان لاپۆرتاوه كردووه و بۆ جه‌ژنی یادی 100 ساڵه‌ی ئینته‌رمیلانیش بانگهێشتمان كرد و قسه‌شمان له‌گه‌ڵدا كردووه، به‌لاَم هاوكاتیش مۆركردنی بۆند له‌گه‌ڵ وه‌ها یاریزانێكدا ئاسان نییه و مه‌رج و رِێنمایی تایبه‌تی بۆ ئه‌و باره پێویستن، ده‌شمانه‌وێت ئه‌و یاریزانه بكه‌ینه دیاری بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌مان، به‌بۆنه‌ی یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه.
هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه رِۆژنامه ئیسپانی و كاته‌لۆنییه‌كان ئه‌وه‌یان رِاگه‌یاندووه له‌وانه‌یه یانه‌ی به‌رشلۆنه به هۆی زۆری ژماره‌ی ئه‌و پێكانانه‌ی دووچاری مێسی ده‌بن، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه ببن و مێسی بفرۆشن.
