هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سویدا ئه‌نجام ده‌دات و ڕۆناڵدینهۆش به‌شداری ناكات .
كارلۆس دۆنگای ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بۆ ئه‌و یارییه دۆستانه‌یه‌ی كه بڕیاره له 26 ی ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سویدا ئه‌نجامی بدات ، ڕۆناڵدینهۆی بانگهێشت نه‌كردووه ، له‌و باره‌یه‌وه دۆنگا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ڕۆناڵدینهۆ ئاستی دابه‌زیوه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا چه‌ند یاریزانێكی لاوی دیكه‌م بانگهێشتكردوه كه‌وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك وایه بۆ یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی په‌كین .
هه‌روه‌ها دۆنگا ئه‌وه‌شی وت كه مانای ئه‌وه نی یه ئیدی ڕۆناڵدینهۆ له‌هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل داببڕێت به‌ڵكو ناوبراو بۆ یارییه‌كانی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه بانگهێشت ده‌كرێته‌وه.
