ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ردوو یانه‌ی مان یونایتدی ئینگلیزی و به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له کێبه‌رکێدان له پێناو به‌ده‌ست هێنانی تواناکانی یاریزانی به‌رگریکاری ئه‌ڵمانی فلیپ لام که ئێستا له‌ڕیزاکانی بایرن میونخ دا یاری ده‌کات ، وهرۆژنامه‌که ڕایگه‌یاندوه که‌وا یانه‌ی مانچسته‌ر وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بڕی 8.5 ملیۆن یۆرۆ ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر تواناکنی لام دا ، وه‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش له پارساڵه‌وه گرنگیه‌کی زۆر ده‌دات به فلیپ بۆ ئه‌وه‌ی بیهێنێته ڕیزه‌کانیه‌وه، ئه‌و جه‌نگه‌ی ئه‌و دوو یانه له‌سه‌ر یاریزان لام له‌کاتێکدا دێت که‌وا یانه‌ی مانچسته‌ر له ئیستادا پێویستیه‌کی زۆری به‌و هه‌یه له‌جێگه‌ی گاری نیڤڵ چونکه نیڤڵ ناو به‌ناو توشی پێکان ده‌بێت و نه‌بونی به مان یونایتده‌وه دیار ده‌بێت به‌ڵام یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت له جێگه‌ی زامبڕۆتا یاری به لام بکات چونکه زامبڕۆتا وه‌ک له هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه به‌سوود نه‌بوه بۆ به‌رشه‌لۆنه و وه ته‌مه‌نیشی گه‌وره‌یه و ئاستی ڕوو له‌داڕمانه.به‌رشه‌لۆنه و مان یونایتد نزیکه جه‌نگ بکه‌ن له‌پیناو لام دا .
