تێری هێنری هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی دابه‌زینی ئاستی یاریكردنی بۆ كێشه‌ی خێزانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌دوێنێ له‌به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا بۆی سازدرابوو، یاریزانی فه‌ره‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه "تێری هێنری" دابه‌زینی ئاستی یاریكردنی بۆ ئه‌و كێشه خێزانیه گه‌ڕانده‌وه كه‌به‌رۆكی گرتووه.
ناوبراو له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی دوچاری چه‌ند كێشه‌یه‌ك بووه‌و هه‌رئه‌وانه‌ش بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی به‌ره‌و دابه‌زین بڕوات.
هێنری له‌وباره‌وه وتی "پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌هاتنم بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌یانه‌ی ئه‌رسناڵه‌وه ""كلیر میری" خێزانه‌م جیابوه‌وه لێم، ئه‌مه‌ش كاری كرده سه‌رم و كێشه‌ی بۆدروست كردم.
ئه‌وه‌شی وت كه‌ێستا كچه تاقانه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و كێشه‌وه له‌بارێكی ناهه‌مواردایه‌وه هه‌میشه خه‌مباره‌و هه‌ست به‌ناخۆشی ده‌كات، بۆیه كاتێك به‌و شێوه‌یه ده‌یبینم كاریگه‌ری له‌سه‌رم دروست ده‌بێت و بێتاقه‌تم ده‌كات، هه‌ربۆیه ئاستی ئێستام وه‌ك پێویست نیه‌و نه‌متوانیوه وه‌ك یاریزانه‌كه‌ی پێشوی ئه‌رسناڵ له‌یانه‌ی به‌رشه ڕۆڵم هه‌بێت.
