له‌هه‌واڵێكی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی "سپۆرت" ی ئیسپانیدا ئاشكرای كرد كه له كۆتای ئه‌م وه‌رزی یاریكردنه‌دا چه‌ندین یاریزان یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌جێده‌هێڵن, هاوكات یاریزانانی نوێ ده‌هێنرێنه ڕیزی یانه‌كه‌وه .
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی ئیسپانی به‌نیازه له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی نوێی یاریكردنه‌وه ڕێژه‌ی كه‌مخوێنیه‌كه‌ی به چه‌ند یاریزانێكی نوێ به‌رز بكاته‌وه .
له‌و یاریزانانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ووڵاته‌كانیان (جالیۆكا زامبرۆتا)ی ئیتالی ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو ماڵی خۆیی و ده‌چێته‌وه ڕیزی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ڕابردووی, هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی زامبرۆتا به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت یانه‌ی میلان ده‌رگا له‌به‌رده‌م یاریزانان (دانی ئه‌لڤیس)ی به‌ڕأزیلی و(فیلیپ لام) ی ئه‌ڵه‌مانی و (وێلی سانیۆل)ی فه‌ڕه‌نسی,بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی كڕینیان و ده‌ستپێكردنی وه‌رزێكی نوێی یاری له‌گه‌ڵیاندا .
وه له‌گه‌ڵ به‌جێهێشتنی ته‌مه‌نی لاوی یاریزانی فه‌ڕه‌نسی (لیلیان تورام) به‌رشه‌لۆنه له‌هه‌وڵی هێنانی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی (ئیسیكڵ جارا) یی یاریزانی یانه‌ی ڕایسینغ ستانده‌رده هه‌تا بتوانێت هاوشانی هاووڵاتی خۆی (جابی میلیتۆ) یاریان پێبكات و هێڵی دواوه‌ی یاریگای پێ كۆنتڕۆڵ بكات .
هاوكات چه‌ند یاریزانێكی تری نوێ ده‌هێنرێنه ڕیزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه و چه‌ند یاریزانێكی تریش ماڵئاوای ده‌كه‌ن.