ئەبوتریکەى یاریکەرى هەڵبژاردەى میسرء یانەى ئەهلى هەموو بەرپرسانى یانەکەى توشى شۆک کرد، کاتێک لەشەوى ئاهەنگەکانى هەڵبژاردەى میسر بەبۆنەى بوونى بەپاڵەوانى ئەفەریقاوە کەزانى نانسى عەجرەمى لوبنانی دێت بۆ ئەو ئاهەنگە بەخێراى شوێنەکەى جێهێشت. بەم شێوەیە پەیوەندى ئەبوتریکەو نانسى ئاشکرا بوو کە چەندە دوءرن لەیەکەوە، بەجۆرێک پێش ئەوەى کچە شۆخء شەنگى گۆرانیبێژى لوبنانى بێتە ناو ئاهەنگەکەوە ئەم جێى هێشت، بۆ ئەوەى لەرێگەشدا نەیبینێ.
ئەبوتریکە کەئێستا لەلایەن یانەى مارسیلیاء یانەى داینەمۆکێڤى ئۆکرانیەوە داواى بۆندى لێدەکرێت، هەروەها یانەى خێتافیش نزیکە لەگەڵى رێبکەوێت، زۆر وابەستەى دینە، پێش رۆیشتنى بەکار بەدەستانى یانەکەى راگەیاند کە دایکم کەمێک نەخۆشەو کەمێکیش کارى خێزانەکەم هەیە، بەم جۆرە شوێنى ئاهەنگەکەى جێهێشت.
