بڕیاره رۆژی 26ی ئه‌م مانگه له میسر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی سه‌روو ریزبه‌ندی كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتینی بۆ مۆندیالی 2010 یاریه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی میسری پاڵه‌وانی ئه‌فه‌ریقا ساز بكات. بازیلی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین پێكهاته‌ی نوێی ئاشكرا كردووه كه تیایدا دورخستنه‌وه‌ی تێڤزی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یوناتد به‌دی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ریكێلمی‌و میسی كه به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانن یاری بكه‌ن، به‌ڵام بانگ كردنی لویس گۆنزالیز‌و كروز له نوێترین یاریكه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ن.
بازیلی سه‌باره‌ت به‌یاریه‌كه رایگه‌یاند "یاریه‌كی زۆر به‌هێز ده‌بێت، چونكه ئێمه به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانی ئه‌فه‌ریقا یاری ده‌كه‌ین".