به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانییه‌وه, هیچ كام له‌یاریزانان (ڕۆناڵدینهۆ و یایا تۆری) به‌شداری یاریه‌كانی هه‌فته‌ی ئاینده‌ی یانه‌كه‌یان ناكه‌ن .
به گوێره‌ی بۆچونه پزیشكیه‌كانی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنییه‌وه ڕۆناڵدینهۆ به‌هۆی ئازارێكی ڕانی ڕاستیه‌وه به‌شداری یاریه‌كانی هه‌فته‌ی ئاینده‌ی یانه‌كه‌ی نا‌بێـت, وه‌پێویسته به‌رده‌وام له‌و ماوه‌یه‌دا له ژێر چاودێری پزیشكیدابێت .
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌یشی ڕأگه‌یاند كه‌یاریزان (یایا تۆری) به‌رده‌وام ده‌بێـت له دابڕانی له‌نێو یارگا, ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ئازاره‌ی كه‌ماوه‌یه‌كه له پشتیدا په‌یدا بووه, كه‌ناوبراو ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه له هۆلی گه‌شه‌پێدانی لاشه‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌یه‌وه, دابڕانی ئه‌م یاریزانانه له یاریكردنی به‌رشه‌لۆنه نیگه‌رانیه بۆ هانده‌رانی یانه‌كه به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه میسیش له ڕیزی پێكراواندایه .
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌قۆناغی 28 ی خولی ئیسپانیادا ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی (ئه‌لمیریا) یاری ده‌كا.