ڕۆژی شه‌ممه له خولی ئیتالیادا و له هه‌فته‌ی بیست و هه‌شتی ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌دا به‌هێزترین یاری ئه‌نجام ده‌درێت .
له نێو گۆڕه‌پانی (ئه‌ولیمبی) ی پایته‌ختی ئیتالیا ی تایبه‌ت به‌یانه‌ی ڕۆما, یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ده‌بێته میوان و ده‌یه‌وێت به‌د نمه‌كانه یانه‌ی ڕۆما بدات به‌زه‌ویداو تۆڵه‌ی سه‌رجه‌م دۆڕاندنه‌كانی خۆی له‌و بكاته‌وه .
ئه‌م یاریه له‌خولی (كالیتشۆ) دا به‌به هێزترینی یاریه‌كان ده‌ژمێردرێت, به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌یاری ڕۆیشتندا یانه‌ی پایته‌خت له نێو یاریگای میلان‌دا به‌گۆڵێك خۆی له میوانداری میلان بیزاركردوو لێی برده‌وه .
هه‌ربۆیه ئه‌مجاره‌یان میلانیش ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی قورسی لێبكاته‌وه, له‌م یاریه‌دا ڕۆما گاڵته‌ی به قسه‌كانی میلان دێت و ده‌ڵێت كه یانه‌كه‌ی به توانایه‌كی باشه‌وه ده‌چێته نێو یاریگا و هانده‌رانی پایته‌خته‌وه به‌تایبه‌ت دوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قواناغی هه‌شتی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا .
ئێستا هانده‌رانی هه‌ردوو یانه و تامه‌زرۆیانی یاری جوانی نێو یاریگا له چاوه‌ڕوانی كێبه‌ركێی نێوان هێرشبه‌ری ڕۆما (فرانشیشكۆ تۆتی) و هێرشبه‌ری میلان (كاكا) ی خاوه‌نی باشترین یاریزانی جیهاندان كه‌بزانن كامیان توانای سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌وی.