ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی دووپاتی کرده‌وه که‌وا یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی یاریزانی یانه‌ی سیڤیلیا لویس فابیانۆ کۆبۆته‌وه بۆ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر مۆر کردنی بۆندێک بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوو فابیانۆ بگوازرێته‌وه بۆ یانه‌ی پادشایه‌تی…به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی فابیانۆ له به‌رامبه‌ردا داوای 11 ملیۆن یۆرۆی کردووه به مه‌رجێک یانه‌ی سیڤیلیا ڕێگا به فابیانۆ بدات و هه‌موو مافێکی گواستنه‌وه ی پێ ببه‌خشێت …ماوه بڵێین فابیانۆ ئێستا له لوتکه‌ی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی دا دێت به 20 گۆل .
