یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له یاری داهاتوویداو له یاریگای دیبۆرتیڤۆدا ترسی دۆراندنیان هه‌یه چونكه بۆماوه‌ی 17 ساڵه له‌و یاریگایه‌دا سه‌ركه‌وتنیان تۆمارنه‌كردوه.
خۆلیۆ پابتیستای به‌رازیلی و یاریزانی ئێستای یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بانگهێشتی كردوه بۆ یاریه‌كی دۆستانه كه‌هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی ده‌دات ،به‌سایتی ره‌سمی یانه‌ی مه‌له‌كی راگه‌یاند كه‌زیاتر گرنگی به‌یاری نێوان ریال و دیبۆرتیڤۆ ده‌ده‌م ویانه‌كه‌ش ئاماده‌یه بۆ ئه‌و یاریه‌ی كه‌له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌چوارچێوه‌ی خولی لیگای ئیسپانیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی دیبۆرتیڤۆدا ده‌بێته میوان .
بابتێستا له‌مشتومرێكی تونددا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه‌كاندا ئه‌و ووته‌یه‌ی به‌درۆ خسته‌وه كه‌ده‌ڵێن یانه‌ی ریال له‌ئه‌نجامی ئه‌و یاریه ده‌ترسێت چونكه‌ئه‌و یانه‌یه له‌مێژووداو به‌درێژی 17 ساڵ له‌و یاریگایه‌دا شكستی خواردوه و رایگه‌یاند كه یاریزانه‌كانی ریاڵمه‌درید به‌هه‌موو توانایانه‌وه له ئاماده‌باشیدان و بیر له‌ئه‌نجامه‌كانی پێشوویان له‌و یاریگایه‌دا ناكه‌نه‌وه به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئه‌و ترسه بشكێنن و پاش 17 ساڵ دۆراندنیان یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له‌و یاریگایه‌دا تۆمار بكه‌ن .
له‌لایه‌كی تره‌وه پابتێستا هۆكاری ده‌ركردنیان له هه‌ردوو خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو جامی ئیسپانیای بۆ گوشاری رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر یانه‌كه گه‌رانده‌وه‌و روونی كرده‌وه كه زۆربه‌ی رۆژنامه نووسان یانه‌ی ریال مه‌دریدیان بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌ردوو نازناوه‌كه ده‌ست نیشان كرد‌و ئه‌مه‌ش كارێكی سلبی له‌سه‌ر یاریزانه‌كان به‌جێهێشت به‌شێوه‌یه‌ك كه جۆرێك له خۆبایبونیان لادرووست ببوو .
له كۆتایدا پابتێستا ووتی ئێستا گرنگی به‌خولی لیگا ده‌ده‌ین و هه‌موو یاریه‌كیش كه‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ین به‌وێنه‌ی یاری كۆتایی لامان گرنگه و ناشمانه‌وێت یه‌كه‌می ریزبه‌ندی له‌ده‌ست بده‌ین .
