هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی گلاسكۆ رینجه‌رز و سپۆرتینگ لشبۆنه سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی هه‌شتی یاریه‌كانی تۆپی پێی جامی یه‌كێتی ئه‌وروپا .
له‌میانه‌ی یاریه‌كانی گه‌رانه‌وه‌ی قۆناغی 16 ی جامی یه‌كێتی ئه‌وروپادا بۆ تۆپی پێ شه‌وی رابردوو به‌ئه‌نجام دانی دوو یاری كۆتایی به یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه هات و هه‌ردوو یانه‌ی ڤێرده‌ر بریمه‌نی ئه‌ڵمانی و بۆڵتۆنی ئینگلیزی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌یان به‌جێهێشت .
له‌یاری یه‌كه‌مدا یانه‌ی ڤێرده‌ر بریمه‌نی ئه‌ڵمانی میوانداری یانه‌ی گلاسكۆ رینجه‌رزی ئسكۆتله‌ندی كردوو به‌تاكه گۆڵێكی دیگۆ ریڤاسی یاریزانی هێرش به‌ری یانه‌ی ڤێرده‌ر بریمه‌ن له‌ده‌قه‌ی 58 دا یاریه‌كه كۆتایی هات ، هه‌رچه‌نده ئه‌نجامی یاریه‌كه به‌گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن یاریگا كۆتایی هات به‌ڵام ئه‌و گۆڵه به‌س نه‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتن چونكه یانه‌ی گلاسكۆ رینجه‌رز له ناو یاریگای خۆیداو له یاری چووندا به‌دوو گۆڵی بێوه‌لام له یانه‌ی بریمه‌نی بردبۆوه ، هه‌ربۆیه به‌ئه‌نجامی یاری چوون و گه‌رانه‌وه یانه‌ی گلاسكۆ رینجه‌رز سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی داهاتوو .
له یاری دووه‌میشدا یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی پرتوگاڵی به پشت به‌ستن به یاریگاو هانده‌رانی خۆی توانی به‌گۆلێكی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی بۆڵتۆنی ئینگلیزی بباته‌وه ... چونكه له یاری چوونیشدا هه‌ردوولا به‌گۆڵێك یه‌كسان بوون هه‌ربۆیه به‌ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریه‌كه یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه بووه هه‌شته‌مین یانه كه له یاریه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی یه‌كێتی ئه‌وروپادا به‌شداری ده‌كات .