بێلێی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌رازیلی ره‌شبینه به‌رامبه‌ر به‌گه‌رانه‌وه‌ی ئاستی جارانی رۆناڵدۆی یاریزانی به‌ناوبانگی به‌رازیل و یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی .
ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی و ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی به‌رازیل (بیلێ ) له‌ساوپاوڵۆی به‌رازیلیه‌وه رایگه‌یاند كه سه‌ردانی رۆناڵدۆی كردوه‌و خه‌ریكه له‌و پێكانه‌ی كه‌تووشی ئه‌ژنۆی راستی بووه چاك ده‌بێته‌وه به‌ڵام ره‌شبینیشی ده‌ربڕی كه جارێكی تر ئه‌و یاریزانه بتوانێت وه‌ك جاران یاری بكات .
هه‌روه‌ها بیلێ رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی كه تووشی هه‌مان قاچی رۆناڵدۆبووه كه‌له‌ساڵی 2000 یشدا به‌هه‌مان شێوه تووشی ببو ناتوانێت وه‌ك یاریه‌كانی جامی جیهانی 2002 یاری بكات كه‌رۆناڵدۆ ئاستێكی جوانی نیشان دا‌و له لایه‌ن فیفاشه‌وه سێ جار به باشترین یاریزان هه‌ڵبژێردرا .
له‌سه‌ر ته‌مه‌نی رۆناڵدۆ بیلێ ووتی هه‌رچه‌نده ئه‌و یاریزانه له چاكبوونه‌وه‌دایه و هیوادارم كه‌لێهاتوویی له 100 دا 100 بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌مه‌ن رێگای نادات كه ببێته‌وه به‌باشترین یاریزان له‌كاتێكدا ئێستا له ته‌مه‌نی 31 ساڵیدایه .
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌لكسانده‌ر باتۆی یاریزانی لاوی به‌رازیلی و یانه‌ی میلانی ئیتاڵی ته‌مه‌ن 18 ساڵ ووتی هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر لێهاتووی ئه‌و یاریزانه‌ن و باس له‌وه‌ده‌كرێت كه ده‌بێته باشترین یاریزان و جێی رۆناڵدۆ ده‌گرێته‌وه به‌ڵام به‌ووته‌ی بێلێ ئه‌و بۆچوونانه هه‌ڵه‌ن و باتۆ نابێته ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری تۆپی پێی و جارێ زۆریشی ماوه تابتوانێت جێی یاریزانه ناوداره‌كانی به‌رازیل بگرێته‌وه .
له‌كۆتایدا بیلێ به‌بروا به‌خۆبوونێكی زۆره‌وه رایگه‌یاند كه‌كه‌س نیه بتوانێت جێی بگرێته‌وه‌و جارێكی تریش بیلێیه‌كی تر درووست نابێته‌وه .
