ئه‌لفریدۆ دی ستیڤانۆ به‌باشترین یاریزان و زه‌ینه‌دین زێدانیش به‌جیاوازیه‌كی كه‌م له‌دوای ئه‌و به‌باشترین یاریزان له‌مێژووی تۆپی پێی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كران .
به‌پێی ڕاپرسییه‌ك كه بۆ باشترین یاریزان له‌مێژووی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدا ئه‌نجام دراوه و زیاتر له 319 هه‌زار كه‌س به‌شداریان تێدا كردووه ، ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌لفریدۆ دی ستیڤانۆی یاریزانی پێشوتری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌باشترین یاریزان له‌مێژووی یانه‌كه‌دا ده‌ستنیشان كراوه و زه‌ینه‌دین زێدانی یاریزانی پێشوی هه‌مان یانه به‌پله‌ی دووه‌م له‌ڕووی باشترین یاریزانی یانه‌كه ده‌ستنیشان كراوه .
هه‌روه‌ها له‌و ڕاپرسیه‌دا ڕائول گۆنزالیسی كاپتنی یانه مه‌له‌كیه‌كه له ڕاپرسییه‌دا ده‌نگی باشی به‌ده‌ست هێناوه و توانیویه‌تی بچێته پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی باشترین یاریزانانی مێژوی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بۆ تۆپی پێ .
