له میانه‌ی یارێکانی خولی لالیگه‌ی ئیسپانیا و هه‌فته‌ی ( 28 ) جارێکی تر یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی تووشی شکست بوو به گۆڵێك بێ به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاکرونا جێی باسه تاکه گۆڵی یارێکه له لایه‌ن یاریزانی هێڵی به‌رگری ڕیاڵه‌وه تۆمارکرا که به هه‌ڵه گۆڵی تۆمارکرد به‌م بردنه‌وه‌ی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ جارێکی تر یارمه‌تی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی دا تا ئه‌مرۆ به‌رشلۆنه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یاری ده‌کات له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌لمیریا تاوه‌کو خاڵه‌کانی نزیك بکاته‌وه له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید که له پێشه‌نگی لالیگه ماوه‌ته‌وه و خاوه‌نی 62 خاڵه پاشان به‌رشلۆنه دێت که 54 خاڵی هه‌یه و یاریه‌کی که‌متر ئه‌نجام داوه ئه‌گه‌ر ئه‌م یاریه به‌رێته‌وه ئه‌وه به‌رشلۆنه خۆی له ڕیاڵ مه‌درید نزیك ده‌کاته‌وه بۆ جارێکی تر و خاڵه‌کانی ده‌بێت به 57 خاڵ.
