پاش بردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی، یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی هه‌ڕه‌شه‌ی ركابه‌ره‌كه‌ی پوچه‌ڵكرده‌وه‌و به‌توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی دایه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی ڕۆما كه‌به‌گوركه‌كان ناسراون، له‌یاری لوتكه‌یی هه‌فته‌ی بیست و هه‌شتی خولی كاڵچۆی ئیتاڵیدا توانی به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌یانه‌ی میلان بباته‌وه، ئه‌م بردنه‌وه‌یه بوه‌هۆی نزیك بونه‌وه‌یان له‌یانه ركابه‌رو دژیه‌كه‌یان به‌جیاوازی ته‌نها شه‌ش خاڵ، بۆیه كه‌وتنه هه‌ڕه‌شه له‌یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان و داوای چۆڵكردنی سه‌نگه‌ریان لێده‌كرد، به‌لام یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به‌بردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان توانیان وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بده‌نه‌وه‌و به‌رده‌وامبن له‌كۆكردنه‌وه‌ی خاڵ و به‌رنه‌دانی پێشه‌نگی، ئه‌ویش پاش بردنه‌وه‌یان له‌یانه‌ی پالێرمۆ به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك، گۆڵه‌كانی یانه‌ی ئه‌نته‌ر یاریزانان "ڤێرا"ی فه‌ره‌نسی و "خیمینس"ی شیلیی له‌خوله‌كه‌كانی "5 و 35" تۆماریانكرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریش یاریزان "ماتیراتزی" ئیتاڵی به‌هه‌ڵه له‌خوله‌كی 25 تۆماریكرد، به‌مه‌ش یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان پێ"ه‌ی خۆی له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه قایمتركردو كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 67 خاڵ.
هه‌رله‌هه‌مان خول ئه‌م یاریانه‌ی خواره‌وه‌ش به‌م ئه‌نجامانه كۆتایان هات:
ساممبدۆریا3*1كاتانیا ، ڕیجینا4*0سینا ، لیڤۆرنۆ1*1پارما ، فیۆرنتینا3*1جه‌نه‌وا ، كالیاری3*0تۆرینۆ ، یۆڤنتۆس1*0ناپۆلی.
