یانه‌ی ئه‌لمیریای ئیسپانی به‌یه‌كسانبونی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ی هاونیشتمانی دوو خاڵ گرنگی پێشكه‌شی ڕیاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگ كرد.
ئه‌مشه‌و له‌خولی لالیگای ئیسپانیدا به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك كۆتایی به‌یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست و هه‌شتی خوله‌كه هات، له‌دیارترین ڕوبه‌ڕوبنه‌وه‌ش، یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی "ئه‌لمیریا و به‌رشه‌لۆنه" بوو، له‌م یاریه‌دا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو بردنه‌وه تۆماربكات و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌دریدی ڕكابه‌ری نزیك بكاته‌وه پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو دوچاری شكست هات، به‌لام یانه‌ی ئه‌لمیریا هه‌وڵه‌كانی به‌رشه‌ی پوچه‌ڵكرده‌وه‌و دیاریه‌كی گه‌وره‌ی پێشكه‌شی ڕیاڵ كرد، یاریه‌كه به‌یه‌كسانی و به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌ردولا كۆتایی هات، هه‌رچه‌نده تا خوله‌كه‌كانی كۆتایی یاریه‌كه به‌رشه‌لۆنه به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌پێشه‌وه‌بوو به‌لام به‌هۆی كرانه دره‌وه‌ی میلیتۆی به‌رگریكاری به‌رشه، گۆڵی یه‌كسانی له‌لایه‌ن ئه‌لمیریاوه ۆتماركراو دوو خاڵی گرنگ له‌به‌رشه سه‌نرایه‌وه، گۆڵه‌كانیش یاریزانان ""بۆیان و ئیتۆ" له‌خوله‌كه‌كانی "17 و 57" بۆبه‌رشه‌لۆنه و "بۆلیدۆ و ئۆچی" له‌خوله‌كه‌كانی "33 و 85" بۆ ئه‌لمیریا تۆماركران، به‌مه‌ش جیاوازی خاڵه‌كانی نێوان ڕیاڵ و به‌رشه بوه حه‌وت خاڵ و ڕیاڵ به‌كۆی 62 خاڵ له‌پێشه‌نگدا مایه‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش به‌م ئه‌نجامانه كۆتاییان هات: ڤیاڕیاڵ2*0زه‌ره‌گۆزا ، به‌له‌وه‌لید0*0ئۆساسۆنا ، خیتافی2*1ڕایسینگ ، ئیسپانیۆل2*1مایۆركا ، ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید3،0لیڤانتی.
