زیزۆی فه‌ره‌نسی متمانه‌ی ته‌واوی هه‌یه كه‌ڕۆناڵدۆی به‌رازیلی له‌توانایدایه جارێكی دی بگه‌ڕێته‌وه یاریگاكان و هێزی خۆی ده‌ربخات.
له‌په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌رازیل ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی و یاریزانی پێشوی یانه‌ی ِریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی "زه‌ینه‌دین زێدان" له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نوسانی ئه‌و وڵاته چه‌ند لێدوانێكی له‌باره‌ی هاوڕێی یاریكردن و یاریزانی ئێستای میلان و هه‌ڵبژاره‌ی به‌رازیل "رۆناڵدۆ"وه ڕاگه‌یاند.
ناوبراو له‌لێدوانه‌كه‌یدا متمانه‌ی ته‌واوی به‌و ئه‌ستێره‌یه ده‌ربڕی و هه‌رچی زوتره هیوای چاكبونه‌وه‌ی بۆ خواست، زێدان له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی ڕۆناڵدۆوه وتی " پاش پێكانێكی دورودرێژ ڕۆناڵدۆ توانی بگه‌ڕێته نێو یاریگاكان و جامی جیهانیش له‌گه‌ڵ به‌رازیل له‌ساڵی 2002 به‌رزبكاته‌وه‌و ببێته گۆڵكاری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش، بۆیه من دڵنیام ئه‌مجاره‌ش ده‌گه‌ڕێـته‌وه‌و به‌پێجه‌وانه‌ی بیلی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ ڕای خۆم له‌باره‌ی پێكانی ئه‌مجاره‌ی ڕۆناڵدۆ ده‌خه‌مه‌ڕوو."
زێدان و ڕۆناڵدۆ دوو یاریزانی به‌توانای یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بون و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌دا چه‌ند نازناوێكیان به‌ده‌ستهێنانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه به‌هۆكاری جیا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا نه‌ماون به‌ڵام تائێستاش دوو هاورێی خۆشه‌ویستی یه‌ك.
