ئه‌ستێره‌ی ناوداری هێرشبه‌ری تۆپی پێی هه‌ڵبژرده‌ی سڕبیا به‌توندی ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی ڕاهێنه‌ری ووڵاته‌كه‌ی گرت و به‌كه‌سێكی گێلی له‌قه‌ڵه‌م دا .
له‌هێرشێكی تونتدا بۆسه‌ر ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ڕابردووی تۆپی پێی جیهانی (میرۆسلاڤ دیوكیتش )كه‌ناوبراو له‌ئێستادا به‌ڕیوه‌به‌ری هونه‌ری و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیایه, گۆڵكه‌ری ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه (ماتیا كیزمان) ووتی (دیوكتیش) ده‌یه‌وێت جله‌كانما له‌به‌ر دابماڵین و به‌ڕووتی به‌نێو یاریگادا بسوڕێینه‌وه .
ئه‌م ووتانه‌ی (ماتیا كیزمان) له‌كاتێكدایه كه ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ناوبراوی له‌ڕیزی بانگهێشكراواندا دانه‌ناوه كه‌بڕیاره له كۆتای ئه‌م مانگه‌دا یاریه‌كی دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیاو ئۆكرانیا به‌ڕێوه بچێت, له‌درێژه‌ی ووته‌كانیدا كه ئه‌م یاریزانه هێرشبه‌ره بۆ ڕۆژنامه‌ی "كویر"ی سرٍبی هاتبووه ئاخاوتن ده‌ڵێت "گێلیه بۆ ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ی بیه‌وێت یاریزانانێكی به‌توانا له‌ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌یدا دوور بخاته‌وه, كه‌من ته‌نها مه‌به‌ستم له‌خۆم نییه به‌ڵكو هاورێم (ماركۆ بانتلیش) یش به‌هه‌مان جۆری من دوور خراوه‌ته‌وه كه‌ئه‌مه‌یش به‌ڕاستی بێمێشكییه ".
له ووته‌كانیدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه‌نازانێت (میرۆسلاڤ دیوكیتش ) له‌وه زیاتر چی ده‌وێت, ئێمه نازانین چی بكه‌ین هه‌تا ئه ڕازی بكه‌ین؟!... یاری زۆر جوانمان كردووه و گۆڵی باشیشمان تۆماركردوه, ته‌نها ئه‌وه ماوه جله‌كانمان دابنێین و به‌ڕووتی به‌بازاڕدا بگه‌ڕێین, جێگه‌ی ئاماژه‌یه یاریزانی به‌ناوباگی سڕبی له‌ئێستادا هێرشبه‌ری یانه‌ی (فه‌نه‌ربه‌خشه.
