(تشاڤی هێرناندیز) یاریزان و ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕأستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی دانی به‌وه‌دانا كه‌یانه‌كه‌یان هه‌لی گونجاو له‌ده‌ست ده‌دات و پێویسته له‌مه‌ودوا ڕۆحی كێبه‌ركێ له‌نێو یاریزانانیدا درووست ببێت .
له‌پاش له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌له زێڕینه‌ی كه كه‌وتبووه ده‌ستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی, دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان خاڵه‌كانیان بۆ پێنچ خاڵ, یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی (تشاڤی هێرناندیز) ڕایگه‌یاند خۆیشی و هاوڕێكانیشی ڕۆحی مونافه‌سه و گیانی كێبه‌ركێان تیادا نیه كه‌به‌هۆیه‌وه بتوانن پارێزگاری له و ئامانجانه بكه‌ن كه‌له‌كاتی یاریه‌كاندا به‌ده‌ستی ده‌هێنن .
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ (تشاڤی) ووتی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناتوانین ئه‌و هه‌لانه بقۆزینه‌وه كه‌دێنه پێشمان, وه باشترین به‌ڵگه‌یش بۆسه‌لملندنی ئه‌و ڕاستیه ده‌رچونمان بوو له‌یاری نێوانمان و ئه‌لمێریا ته‌نها به‌خاڵیك كه‌له‌ڕاستیدا ده‌بوایه سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ستبهێنین .
تشاڤی نیگه‌رانه به‌وه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر هه‌لی زیاتر له‌ده‌ست بده‌ن بۆ نزیك بوونه‌وه‌یان له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئه‌وا به‌ده‌ستهێنانی جامی خولی ئیسپانیا كارێكی مه‌حاڵه.
