یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ، بڕی (17) ملیۆن و (600)هه‌زار دۆلاری وه‌كو پاداشت و خه‌ڵات بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی عیراق (پاڵه‌وانی ئاسیا)، به‌رازیل (پاڵه‌وانی ئه‌مریكای باشوور)، ئه‌مریكا (پاڵه‌وانی كۆنكاكاف)، میسر (پاڵه‌وانی ئه‌فریقا)، نیوزیله‌ندا (پاڵه‌وانی ئۆقیانیا)، له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و باشووری ئه‌فریقا (رێكخه‌ر) دابینده‌كات كه به‌شداری پاڵه‌وانێتی جامی كیشوه‌ره‌كان ده‌كه‌ن و پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش ساڵی داهاتوو (2009) له‌باشووری ئه‌فریقا ئه‌نجامده‌درێت.
