یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند كه خافێر ساڤیولای ئه‌رژه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌كه له‌وه‌رزی داهاتودا ده‌فرۆشێت .
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بلاَویكرده‌وه كه یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانی ناوی خافێر ساڤیۆلای هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی خستۆته ناو لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه له‌وه‌رزی داهاتودا ده‌یان فڕۆشێت ، كه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت ساڤیۆلا نه‌یتوانی له‌لایه‌ن بێرنرد شۆسته‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌و متمانه‌ی پێ ببه‌خشرێت .
ڕۆژنامه‌كه ڕونیشی كرده‌وه كه شۆسته‌ر هیچ متمانه‌یه‌كی به‌و یاریزانه نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی ساڤیۆلا له‌یاری نێوان یانه‌كه‌ی و یانه‌ی ریال مایۆركا له‌میانه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی 16 ی جامی ئیسپانیا نه‌یتوانی ببێت به‌هۆكارێك بۆ برنه‌وه‌ی یانه‌كه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ریال مه‌درید جامی ئیسپانیای به‌جێهێشت .
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه ساڤیۆلا وه‌رزی پێشوو له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه چوه یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه‌و ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن شۆسته‌ری ڕاهێنه‌ره‌وه گرنگی پێ‌نادرێت و به‌شداری پێناكرێت له‌یارییه‌كاندا .