بڕیاروایه سبه‌ینی َچوارشه‌ممه یانه‌ی هه‌ولێر و قادسیه‌ی كوه‌یتی له‌یارییه‌كی چاره‌نوسسازدا به‌یه‌ك بگه‌ن .
له‌میانه‌ی یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا و له‌جه‌وله‌ی دووه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا ، ڕۆژی چوارشه‌مه كاتژمێر 6 ی ئێواره به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان ، یانه‌ی هه‌ولێر كه شانبه‌شانی یانه‌ی قوه‌جه‌ویه نوێنه‌رایه‌تی تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌ن ده‌بێته میوانی یانه‌ی قادسیه‌ی كوه‌یتی له‌ولاَتی كوه‌یت .
له‌و یارییه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر هه‌وڵ ده‌دات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێ بێنن و 3 خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له كێبركێكه‌دا بمێنێته‌وه .
جێی بیر هێنانه‌وه‌یه یانه‌ی هه‌ولێر له‌یه‌كه‌م یاری خۆیدا كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری یاری كرد و نه‌یتوانی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ریدا و به‌یه‌كسان بون به گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات و بوو به خاوه‌نی ته‌نها خاڵێك ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یانه‌ی قادسیه له‌یاری پێشودا توانی 3 خاڵ له‌یانه‌ی باختاكوری ئۆزبه‌كی بسه‌نێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نوێنه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی عێراق كه یانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌یه به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی كوه‌یتی كوه‌یتی یاری ده‌كات .
