اش تۆماركردنی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن، وه‌زیری به‌رگری عێراقی خه‌لاتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی قوه‌جه‌ویه‌ی كرد.
له‌دوای تۆماركردنی یه‌كه‌مین بردنه‌وه له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی وه‌صڵی ئیماراتی به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر، تیپی تۆپی پپێی یانه‌ی وه‌رزشی قوه‌جه‌ویه، له‌لایه‌ن "عه‌بدولقادر عوبێد" وه‌زیری به‌رگری عێراقیه‌وه خه‌لاتكران، به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه عێراقیه‌كان جگه له‌خه‌لاتكردن وه‌زیری ناوبراو فه‌رمانی كردووه به‌دابینكردنی فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌ی وه‌فدی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه له‌فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نێ،ده‌وڵه‌تی له‌به‌غداد.
ئه‌مه له‌كاتێكدا دێت كه‌یانه‌ی هه‌ولێریش شانبه‌شانی یانه‌ی ناوبراو وه‌ك نوێنه‌ری عێراق به‌شدارن له‌وپاڵه‌وانێتیه‌دا، به‌لام یانه‌ی هه‌ولێر له‌یه‌كه‌م یاری خۆیدا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت و له‌گه‌ڵ یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری به‌گۆڵێك بۆ هه‌ردولا .
