ه‌ردوو یاریزانی لاوی كورد هاوار مه‌لا موحه‌مه‌د و هه‌ڵگوردی برای بونه‌ته ئامانجی سه‌ره‌كی دوو یانه‌ی به‌هێزی قه‌ته‌ری.
پاش ئه‌وه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی بڕیاریدا ده‌ستبه‌رداری "هه‌ڵگورد مه‌لا موحه‌مه‌د"ی یاریزانی ناوسراوی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێرا بێت، بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا به‌بۆندێك به‌ره‌و یانه‌ی خوری قه‌ته‌ری به‌ڕێبكه‌وێت و له‌وه‌رزی داهاتودا وه‌ك یاریزانێكی نوێی یانه‌كه له‌خولی قه‌ته‌ری یاری بۆ یانه نوێكه‌ی بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا دێت هاوار مه‌لا موحه‌مه‌دی برای هه‌ڵگورد كه‌ئێستا له‌ڕیزه‌كانی یانه‌ی خوری قه‌ته‌ری یاری ده‌كات، له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناوبراو كۆتایی دێت، بۆیه یانه‌ی غه‌رافه‌ی هه‌مان وڵات چاوی بڕیوه‌ته ئه‌و یاریزانه‌و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات و له‌گه‌ڵ یونس مه‌حمودی هاونیشتمانی هاوار دوانه‌یه‌كی به‌هێزی هێرشبردن دروستبکه‌ن.