ه‌رزكردنه‌وه‌ی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كان بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ، بوه‌ته یه‌كێك له‌ئامانجه هه‌ره گرنگه‌كانی تۆتی ئیتاڵی و هێرشه‌به‌ری ڕۆما.
له‌لێدوانێكیدا بۆ رَِۆژنامه‌نوسان یاریزانی به‌توانای ئیتاڵی و یانه‌ی رۆما له‌هه‌مان ولات "فرانسیسكۆ تۆتی" به‌ده‌ستهێنانی نازناوی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ئامانجی سه‌ره‌كی زانی و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی كرد، به‌دورخستنه‌وه‌یان له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه.
ناوبراو له‌و لێدوانه‌یدا وتی "ئامانجی سه‌ره‌كی خۆم و یانه‌كه‌شم به‌ده‌ستهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانه پێش خولی كاڵچۆ، ئێمه ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌گرنگتر ده‌زانین وه‌ك له‌خولی ناوخۆی ولاته‌كه‌مان، بۆیه به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین." تۆتی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌یانه‌كه‌ی بۆیاری داهاتووی قۆناغی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان كه‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی یاری ده‌كات ته‌واو خۆی ئاماده‌ده‌كات و تۆڵه‌ی پارساڵ له‌و یانه‌یه ده‌كاته‌وه.
