افایل ناداڵی ئیسپانی و یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌وی بۆ پێكانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی میسی نیگه‌رانه‌و هیوای چاكبونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازێت.
پاش ئه‌وه‌ی یاریزانی به‌توانای ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی دوچاری پێكان هات و به‌هۆیه‌وه له‌یاریگاكان دوریخسته‌وه، زۆر له‌یاریزانان و هه‌وادارانی هه‌لچبژارده‌و یانه‌كه‌ش په‌رۆشی خۆیان بۆ ئه‌و پێكانه ده‌ربڕی و به‌زه‌برێكی كوشنده‌یان ناوزه‌ندكرد بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و تۆپی پێ، له‌هه‌ڵوێستێكی سه‌یرداو دوور له‌تۆپی پێ، یاریزانی به‌ناوبانگی ئیسپانی له‌بواری تێنسی سه‌رزه‌وی "ڕافایل ناداڵ" كه‌هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده، پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند لێدوانێكدا نیگه‌رانی خۆی له پێكانی میسی ده‌ربری، هیوای خواست هه‌رچی زوتره ئه‌و یاریزانه بگاته‌وه یاریگاكان.
ناوبراو له‌وباره‌وه وتی "پێكانی میسی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه زه‌ره‌ری به‌تۆپی پێ گه‌یاند نه‌ك به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، چونكه ئه‌و یاریزانێكی به‌توانایه‌و تام و چێژ به‌یاریكردن ده‌به‌خشێت."
ناداڵ به‌پاڕانه‌وه بۆ میسی كۆتایی به‌لێدوانه‌كانی هێناو هه‌رچی زوتره هیوای چاكبونه‌وه‌ی بۆ خواست.
