به پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له به‌رِازیله‌وه هاتوون، هه‌ر دوو یاریزان كارلۆس تیڤێز و خافیێر میسكێرانۆ به هۆی نه‌دانی باج و سه‌رپێچی داراییه‌وه، له‌وانه‌یه له ساڵێكه‌وه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ زیندانی بكرێت، ئێستاش پۆلیس له لێۆكڵینه‌وه‌دایه له ولاَتی به‌رِازیل و له‌وانه‌شه ئه‌م تۆمه‌ته‌شیان به‌سه‌ردا ساخ بێته‌وه.
هێرشبه‌ری ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، كارلۆس تیڤێز و ماسكیرانۆی یاریزانی هێڵی ناوه‌رِاستی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، كه له وه‌رزی رابردوودا له یانه‌ی كۆرینشیانزی به‌رِازیلییه‌وه گواسترانه‌وه یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی، ئێستا ده‌سه‌لاَتدارانی به‌رِازیل له‌وه ده‌كۆڵنه‌وه كه ئه‌و دوو یاریزانه چه‌ند سه‌رپێچییه‌كی داراییان له‌سه‌ر ساخ ببێته‌وه، كه بازرگانێكی ئێرانیش به نێوی (كیا جۆرابچیان) له‌و تێوه‌گلانانه‌دا نێوی هاتووه.
ئه‌م داوایه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو یاریزانه ئه‌رژه‌نتیه‌نییه ده‌گرێته‌وه، هه‌ردوو یاریزانی به‌رِازیلی (كارلۆس ئه‌لبێرتۆ) یاریزانی هێڵی ناوه‌رِاستی یانه‌ی ڤێرده‌ر برێمه‌ن و (ریكاردینهۆ)ـی یاریزانی یانه‌ی بێشكتاشی توركیش ده‌گرێته‌وه.
جێگه‌ی سه‌رنجه كه ئێستا پۆلیسی به‌رِازیلی له هه‌وڵی ساخكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه و ده‌رخستنی راستییه‌كاندایه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێستا و پێشتری یانه‌ی كۆرنشیانز و بازرگان (جۆرابچییان)ـدا ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ساوپاولۆی به‌رِازیلی راپۆرتێكی 70 لاپه‌رِه‌یی پۆلیسی بلاَو كرده‌وه، كه تێیدا نووسراوه ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵی و سه‌رپێچییانه له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانانه‌دا بسه‌لمێنرێن، ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌و یاریزانانه له ساڵێكه‌وه تا 5 ساڵ زیندانی بكرێن.
