دیێگۆ یاریزانی یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمنی ئه‌ڵمانی، له لێدوانێكدا ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه بۆ دووباره گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیال مه‌درید به مه‌به‌ستی چوونی بۆ ئه‌و یانه‌یه، ئه‌و له‌م باره‌یه‌وه گوتی: "ئێستا كاته‌كه زۆر گونجاوه بۆ گفتوگۆكردن".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا دیێگۆ گوتیشی: ڕاسته مێژووی یارییكردنم له خولی ئه‌ڵمانیدا (بۆندسلیگا) درێژ نییه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م خوله جێبهێڵم.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵانه‌ی كه (وێڵت ئه‌م سونناته‌گ) خستوویه‌تییه روو، یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمن له به‌رانبه‌ر گواستنه‌وه‌ی دیێگۆ بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید داوای بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی كردووه، جێی سه‌رنجه كاتێك دیێگۆ له ساڵی 2005دا له یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالییه‌وه گواسترایه‌وه یانه‌ی برێمه‌ن، برِی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌نیا 5 ملیۆن یۆرۆ بوو، هه‌روه‌ها ئێستا سه‌رباری ئه‌و برِه پاره زۆره‌ی كه بۆ فرۆشتنی دیێگۆ داوا كراوه، یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕازییه كه به‌و نرخه ئه‌و یاریزانه بكرِێت، به پێی ئه‌م هه‌مان سه‌رچاوه یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی به‌ڕازیلی، ئێستا له یانه‌ی ڤێرده‌ر برێمن هه‌ست به نائاسووده‌یی ده‌كات، بۆیه ناوبراو ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌ڵمانیا جێ بهێڵێت و ڕوو له یانه‌یه‌كی دیكه بكات.
هه‌ر به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه (وێڵت ئه‌م سونناته‌گ) باسی كردووه، هۆكارێكی دیكه بۆ ڕۆیشتنی دیێگۆ له برێمه‌ن، له‌ده‌ستدانی خولی بۆندسلیگای ساڵی ڕابردوو و ده‌رچوونیان له جامی یه‌كێتی ئه‌ورووپای ئه‌مساڵ بوو.
