دیكۆ یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، ئێستا له ڕانی ڕاستی تووشی پێكانی ماسولكه هاتووه و ماوه‌یه‌كیشه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی ناوبراو دووركه‌وتووه‌ته‌وه، ئێستاش گومانی له سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌یانه به‌سه‌ر یانه‌ی شاڵكه‌دا.
یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، به شێوه‌یه‌كی گشتی وبه به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵَی ڕابردوودا ئاستی دابه‌زیووه و سه‌رچاوه‌كان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌بوونی ئاسووده‌یی ناوبراو.
دیكۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، یانه‌ی شالكه‌ی به یانه‌یه‌كی ترسێنه‌ر ناوبرد و گوتی: یارییه‌كه‌مان له قۆناخی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپادا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانی، یارییه‌كی چاره‌نووسسازه بۆ هه‌ردوولا، بۆیه به‌بڕوای من یانه‌ی به‌رشلۆنه له ئه‌ركێكی زه‌حمه‌تدا ده‌بێت، هه‌ر له‌و لێدوانه‌یه‌دا دیكۆ یانه‌ی شالكه‌ی به یانه‌یه‌كی به‌هێز ناوبرد و ترسی خۆی له‌و یانه‌یه نه‌شارده‌وه.