به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئۆلۆمپیكی ئه‌رجه‌نتینی له پاڵه‌وانیه‌تی پكینی (2008) ڕِاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ناوی یاریزانه به‌شداربووه‌كانی ئاشكراكرد .
(سه‌رخیۆباتێستا) به‌ڕیوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ئاشكرای كرد هه‌ریه‌ك له {خوان ڕیكێلمی به‌ته‌مه‌ن و دروستكه‌ری گۆڵ, هاوشانی یاریزانانی لاو‌و گۆڵكه‌ری به‌توانا سه‌رخیۆ ئه‌گوێر و لیۆنێل میسی } ناویان له‌ڕیزی ئه‌و پێكهاته نوێیه‌دا هه‌یه كه‌ده‌بنه نوێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین له ئۆلۆمپیاتی 2008 كه‌بڕیاره له هاوینی ئه‌مساڵدا له پكینی پایته‌ختی چین به‌ڕێوه بچێت .
وه له‌ڕیگه‌ی لێدوانه‌كه‌یه‌وه (باتێستا) داوای ئاڕاسته‌ی پێنج یاریزانی تر كرد بۆ به‌شداری كردنیان و په‌یوه‌ندی كردنیان به هه‌ڵبژارده‌كه‌یانه‌وه .
له‌كۆتای ده‌ستنیشانكردنی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتیندا به‌م شێوه‌یه ته‌واوی پێكهاته‌كه دیاری كرا كه‌ئه‌وانیش :
بۆ گۆڵچی یانه‌كه (ئۆسكار ئۆستار) و (سه‌رخیۆ ڕۆمیرۆ) و (فابیان ئه‌سمان) و (نیكۆلاس نابارۆ)
له‌هێڵی به‌رگریدا (مارتن دیمیكڵیس) و(بابلۆ)و (ئیسیكیل) و (كریستیان) و (فیدریكۆ) و (گابریل) و (گاستۆن) .
وه‌له‌هێڵی ناوه‌ڕاستدا (خوان ڕیكێلمی)و (خافیێر)و(ئیستیبان) و (گاگۆ)و (ئیڤیر بانیجا) و (ئینخیل دیماریا) (دیگۆبالیر) و (دامیان) و (كلاودیۆ) و (خۆسیه سوسا) و (ماتیاس).
وه‌له‌هێڵی به‌رگریشدا (دیگۆمیلیتۆ) و (خۆلیۆ كروز) و (ئیسیكیل لافیست) و (لیۆنێل میسی) و(سێرجۆئه‌گوێر)و (گۆنزالۆ)و (ماركۆ ڕۆبن) و (لاوتارۆ ).