ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی به‌ڵینی سه‌رله‌نوێ گێڕانه‌وه‌ی ئینگلترا ده‌دات بۆ پێگه‌ی خۆی له‌سه‌ر عه‌رشی تۆپی پێی جیهانی .
(فابیۆ كابیلۆ) ی ئیتالی كه ئێستا ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلترا یه, له‌لێدوانێكیدا ووتی هیچ سازشێكم نیه بۆ سه‌رنه‌خستنی هه‌ڵبژارده‌كه‌و پێویسته له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه بگاته‌وه پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی .
له‌م لێدوانانه‌یدا (كابیلۆ) كه‌بۆ ڕۆژنامه‌ی "دایلی میرۆ"ی به‌ریتانی هاتبووه ئاخاوتن ووتی "ئه‌زانم كه ئاكامه‌كانی یاریه‌كان و ئه‌نجامه‌كانیان باش ده‌بێت, به‌مه‌رجێك شێوازی یاریكردنمان بدۆزینه‌وه, من باش ده‌زانم خه‌ڵكی حه‌ز به قسه‌كردن ده‌كه‌ن به‌ڵام من ته‌نها حه‌ز ده‌كه‌م كرده‌وه‌م هه‌بێت وه‌دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه كه كرده‌وه‌كه‌م به‌ده‌ستهێنانی ئامانجێكی باش ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلترا" .
كابیلۆ له‌درێژه‌ی ووته‌كانیدا ووتی پاش دووڕۆژی تر لیستی یاریزانه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلترا دیاری ده‌كه‌م بۆ یاری دۆستانه‌ی نێوانمان و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا كه‌بڕیاره له‌یاریه‌كی دۆستانه‌دا له‌مانگی داهاتوودا له‌پاریس به‌یه‌ك بگه‌ن .
له‌كۆتا ووته‌یدا كابیلۆ ووتی له‌مه‌ودوا شێوازی ته‌شكیله‌ی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌گۆڕم كه پێكهاتووه له (4/4/2) .